لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 4:3-12

یاقوب 4:3-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سه‌یری كه‌شتی بكه‌ن، هه‌رچه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ و ڕه‌شه‌با ده‌یهاژوات، كه‌چی به‌ سه‌وڵێكی بچووک بۆ هه‌ر لایه‌ک كه‌شتیوان بیه‌وێت ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت. به‌ هه‌مان شێوه‌ زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه‌، به‌ڵام شانازی به‌ گه‌وره‌ ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره‌ ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره‌! جیهانێكه‌ له‌ خراپه‌ له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له‌ بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به‌ دۆزه‌خ داده‌گیرسێت‌. چونكه‌ هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه‌ به‌ هۆی مرۆڤه‌وه‌‌. به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه‌ ناگیرێت، پڕه‌ له‌ ژه‌هری كوشنده‌. به‌مه‌ داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ شێوه‌ی خودا دروستكراون. داڕشت و نه‌فره‌ت له‌ هه‌مان ده‌م ده‌رده‌چێت. برایانم، ئه‌مه‌ په‌سه‌ند نییه‌! ئایا له‌ یه‌ک كانیدا سازگار و سوێر هه‌ڵده‌قوڵێت؟ برایانم، ئایا دارهه‌نجیر زه‌یتوون ده‌گرێت، یان مێو هه‌نجیر؟ ئاواش كانی ئاوی سوێر و سازگار نادات!

هاوبەشی بکە
یاقوب 3 بخوێنەوە

یاقوب 4:3-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

سەیری کەشتی بکەن، هەرچەندە گەورەیە و بای بەهێز دەیبات، کەچی بە سەوڵێکی بچووک بۆ هەر لایەک کەشتیوان بیەوێت ئاراستەی دەکات. بە هەمان شێوە زمانیش ئەندامێکی بچووکە، بەڵام شانازی بە لەخۆباییبوونەوە دەکات. ئاگرێکی بچووک چ دارستانێکی گەورە دەسووتێنێ. زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت. مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە ئاژەڵێکی کێوی و باڵندە و خشۆک و بوونەوەرێکی ئاوی دەستەمۆ بکات و کردووشیەتی، بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەیەکە ناگیرێت، پڕە لە ژەهری کوشندە. بە زمان ستایشی یەزدان و خودای باوک دەکەین، هەر بە هەمان زمانیش نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە لە شێوەی خودا دروستکراون. ستایش و نەفرەت لە هەمان دەم دێتە دەرەوە. خوشکان و برایانم، ئەمە پەسەند نییە. ئایا لە یەک کانیدا ئاوی سازگار و ئاوی سوێر هەڵدەقوڵێت؟ خوشکان و برایانم، ئایا دار هەنجیر زەیتوون دەگرێت، یان مێو هەنجیر؟ بەم شێوەیەش کانی سوێر ئاوی سازگار نادات.

هاوبەشی بکە
یاقوب 3 بخوێنەوە