یاقوب 11:4-17 - Compare All Versions
یاقوب 11:4-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
برایان، به خراپه باسی یه‌كتری مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی به خراپه باسی براكه‌ی بكات و براكه‌ی حوكم بدات، ئه‌وا به خراپه باسی ته‌ورات ده‌كات و ته‌ورات حوكم ده‌دات. ئه‌گه‌ر ته‌ورات حوكم بده‌یت، ئه‌وا كار به ته‌ورات ناكه‌یت، به‌ڵكو حوكمی ده‌ده‌یت. ته‌نها یه‌ک ته‌ورات دانه‌ر و دادوه‌ر هه‌یه، ئه‌و ده‌توانێت ڕزگار بكات و له‌ناوببات. جا تۆ كێی تاكو نزیكه‌كه‌ت حوكم بده‌یت؟ وه‌رن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن: “ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ ده‌ڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک له‌وێ ده‌بین و بازرگانی ده‌كه‌ین و قازانج ده‌كه‌ین”. ئێوه كه نازانن سبه‌ینێ چی ده‌بێت! چونكه ژیانتان چییه؟ هه‌ڵمێكه، ماوه‌یه‌ک ده‌رده‌كه‌وێت، دواتر نامێنێت. له جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێن: “ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ویستی و ژیاین، ئه‌مه و ئه‌وه ده‌كه‌ین”. به‌ڵام ئێوه شانازی به لووتبه‌رزیتان ده‌كه‌ن، هه‌موو شانازییه‌كی ئاواش خراپه. بۆیه ئه‌وه‌ی بزانێت چاكه بكات و نه‌یكات، گوناه ده‌كات.
یاقوب 11:4-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
خوشکان، برایان، بە خراپە باسی یەکتری مەکەن. ئەوەی بە خراپە باسی خوشک یان براکەی بکات یاخود حوکمیان بدات، ئەوا بە خراپە باسی تەورات دەکات و تەورات حوکم دەدات. ئەگەر تەورات حوکم بدەیت، ئەوا تۆ کار بە تەورات ناکەیت، بەڵکو خۆت دەکەیت بە دادوەر بەسەرییەوە. تەنها یەک شەریعەتدانەر و دادوەر هەیە، ئەو دەتوانێت ڕزگار بکات و لەناوببات. بەڵام تۆ کێی تاکو نزیکەکەت حوکم بدەیت؟ وەرن ئەوانەی دەڵێن: «ئەمڕۆ یان بەیانی دەڕۆین بۆ فڵان شار، ساڵێک لەوێ دەبین و کاسبی دەکەین و قازانج دەکەین.» ئێوە کە نازانن بەیانی چی دەبێت، ژیانتان چییە؟ چونکە هەڵمێکە، ماوەیەک دەردەکەوێت، دواتر نامێنێت. لە جیاتی ئەوە بڵێن: «ئەگەر مەسیحی باڵادەست خواستی لەسەر بوو و ژیاین، ئەمە و ئەوە دەکەین.» بەڵام ئێوە شانازی بە لووتبەرزیتانەوە دەکەن، هەموو شانازییەکی ئاواش خراپە. بۆیە ئەوەی بزانێت چاکە بکات و نەیکات، گوناه دەکات.