لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 16:5-18 - Compare All Versions

یاقوب 16:5-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بۆیە بۆ یەکتری دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، نوێژ بۆ یەکتری بکەن تاکو چاکببنەوە. نوێژی کەسی ڕاستودروست زۆر بەهێز و کاریگەرە. ئەلیاس مرۆڤێک بوو وەک ئێمە لە هەمان سروشت، بە گەرمی نوێژی کرد تاکو باران نەبارێت، ئیتر سێ ساڵ و نیو لەسەر خاکەکەیان باران نەباری. نوێژی کردەوە، ئاسمان بارانی دا و زەویش بەرهەمی دا.

هاوبەشی بکە
یاقوب 5 KSS