یۆحەنا 1:1-7
یۆحەنا 1:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له ده‌ستپێكدا، وشه‌كه هه‌بوو، وشه‌كه له‌لای خودا بوو، وشه‌كه‌ش خودا بوو. ئه‌مه له ده‌ستپێكدا له‌لای خودا بوو. هه‌موو شتێک به‌و به‌دیهات، بێ ئه‌و هیچ شتێک به‌دی نه‌هاتووه له‌وانه‌ی كه به‌دیهاتوون. ژیان له ئه‌ودا بوو، ژیانه‌كه‌ش ڕووناكیی مرۆڤ بوو، ڕووناكیه‌كه‌ش له تاریكی‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه و تاریكییه‌كه تێی نه‌گه‌یشت. مرۆڤێک هات كه خودا ناردبووی، ناوی یوخه‌ننه‌ن بوو. ئه‌و بۆ گه‌واهیدان هات، تاكو گه‌واهی بۆ ڕووناكییه‌كه بدات، تاكو هه‌موو به‌هۆی ئه‌وه‌وه باوه‌ڕ بهێنن.
یۆحەنا 1:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو، ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە. مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو. ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن.