یۆحەنا 31:1-34
یۆحەنا 31:1-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منیش نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام تاكو بۆ ئیسڕائیل ده‌ربكه‌وێت، بۆیه هاتووم به ئاو عه‌ماد بكه‌م”. یوخه‌ننه‌ن گه‌واهیی دا و وتی: “بینیم ڕووح وه‌ک كۆترێک له ئاسمانه‌وه دابه‌زی و له‌سه‌ری نیشته‌وه. من نه‌مده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی منی ناردووه به ئاو عه‌مادبكه‌م، ئه‌و پێی فه‌رمووم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕووحه‌كه داده‌به‌زێت و له‌سه‌ری ده‌نیشێته‌وه، ئه‌و به ڕووحی پارسا عه‌مادتان ده‌كات. خۆم بینیم و گه‌واهیم دا كه ئه‌مه ڕۆڵه‌ی خودایه”.
یۆحەنا 31:1-34 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
منیش نەمدەناسی، بەڵام هاتووم خەڵکی لە ئاو هەڵبکێشم بۆ ئەوەی ئەو بۆ ئیسرائیل دەربکەوێت.» ئینجا یەحیا شایەتی دا و گوتی: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وەک کۆترێک لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە. من نەمدەناسی، بەڵام ئەوەی منی ناردووە خەڵک لەئاوهەڵکێشم، پێی گوتم: ”ئەوەی دەیبینیت ڕۆحی پیرۆز دێتە خوارەوە و لەسەری دەنیشێتەوە، ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.“ خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.»