یۆحەنا 6:1-12
یۆحەنا 6:1-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مرۆڤێک هات كه خودا ناردبووی، ناوی یوخه‌ننه‌ن بوو. ئه‌و بۆ گه‌واهیدان هات، تاكو گه‌واهی بۆ ڕووناكییه‌كه بدات، تاكو هه‌موو به‌هۆی ئه‌وه‌وه باوه‌ڕ بهێنن. ئه‌و ڕووناكییه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ گه‌واهیدان بۆ ڕووناكییه‌كه هات. ئه‌و ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی كه هه‌موو مرۆڤێک ڕووناک ده‌كاته‌وه، ده‌هاته جیهان. ئه‌و له جیهاندا بوو، جیهانیش به‌و به‌دیهات، كه‌چی جیهان نه‌یناسی. بۆ لای ئه‌وانه‌ی خۆی هات، ئه‌وانه‌ی خۆی په‌سه‌ندیان نه‌كرد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندیان كرد، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، ده‌سه‌ڵاتی پێدان ببنه ڕۆڵه‌كانی خودا،
یۆحەنا 6:1-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو. ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن. ئەو ڕووناکییەکە نەبوو، بەڵکو هات تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات. ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان. ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی. ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا،