یۆحەنا 1:10-42
یۆحەنا 1:10-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه ناچێته نێو پشتیری كاوڕه‌كان، به‌ڵكو به شوێنێكی دیكه‌دا بۆی سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه دز و جه‌رده‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه بچێته ژووره‌وه، ئه‌وه شوانی كاوڕه‌كانه. ده‌رگاوانیش لێی ده‌كاته‌وه، كاوڕیش گوێ له ده‌نگی ده‌گرن، به ناو بانگی كاوڕه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانباته ده‌ره‌وه. كاتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆی هێنایه ده‌ره‌وه، له‌پێشیانه‌وه ده‌ڕوات و كاوڕه‌كانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه ده‌نگی ده‌ناسن. به‌ڵام دوای بێگانه ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی هه‌ڵدێن، چونكه ده‌نگی بێگانه ناناسن”. ئیشۆع ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گێڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن باسی چی‌یان بۆ ده‌كات. دیسان ئیشۆع فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: منم ده‌رگای كاوڕه‌كان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده بوون، به‌ڵام كاوڕه‌كان گوێیان لێ نه‌گرتن. منم ده‌رگاكه. ئه‌وه‌ی له منه‌وه بچێته ژووره‌وه ڕزگاری ده‌بێت، دێته ژووره‌وه و ده‌چێته ده‌ره‌وه و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه. دز بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت نایه‌ت، به‌ڵام من هاتووم تاكو ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ. منم شوانی دڵسۆز. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی بۆ كاوڕه‌كانی به‌خت ده‌كات. به‌كرێگیراویش شوان نییه و كاوڕه‌كان هی ئه‌و نین. ده‌بینێت گورگ دێت، كاوڕه‌كان به‌جێده‌هێڵێت و هه‌ڵدێت، گورگیش كاوڕه‌كان ده‌بات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات. به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه. به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن، وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم. هه‌روه‌ها كاوڕی دیكه‌م هه‌یه سه‌ر به‌م پشتیره‌یه نین، ده‌بێ ئه‌وانیش بهێنم، ئه‌وانیش گوێیان له ده‌نگم ده‌بێت، جا ده‌بنه یه‌ک مێگه‌ل و یه‌ک شوان. بۆیه باوک منی خۆشده‌وێت، چونكه ژیانی خۆم داده‌نێم تاكو وه‌ریبگرمه‌وه. كه‌س له منی ناستێنێت، به‌ڵكو خۆم دایده‌نێم. ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه دایبنێم و ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه بیبه‌مه‌وه. ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌م له باوكمه‌وه وه‌رگرتووه”. به‌هۆی ئه‌م قسانه دیسان دووبه‌ره‌كی له‌نێو جووه‌كان په‌یدابوو. زۆربه‌یان وتیان: “شه‌یتانی تێدایه و وڕێنه ده‌كات. بۆچی گوێی لێ ده‌گرن؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێک نییه شه‌یتانی تێدا بێت. ئایا شه‌یتان ده‌توانێت چاوی نابینا بكاته‌وه؟”. زستان بوو و له یروشلایم جه‌ژنی ته‌رخانكردن بوو، ئیشۆعیش له په‌رستگادا له هه‌یوانی شلیمون پیاسه‌ی ده‌كرد. جووه‌كان لێی كۆبوونه‌وه و پێیان وت: “تا كه‌ی به هه‌ڵواسراوی ده‌مانهێڵیته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، به ئاشكرا پێمان بڵێ”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “من پێم وتن به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌و كارانه‌ی به ناوی باوكمه‌وه ده‌یكه‌م، گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن، چونكه له كاوڕه‌كانم نین وه‌كو پێم وتن. كاوڕه‌كانم گوێ له ده‌نگم ده‌گرن، منیش ده‌یانناسم و دوامده‌كه‌ون، ژیانی جاویدانیان ده‌ده‌مێ و تاهه‌تایه له‌ناو ناچن، كه‌سیش له ده‌ستم نایانڕفێنێت. باوكم كه به منی داون له هه‌مووان مه‌زنتره، كه‌سیش ناتوانێت له ده‌ستی باوكم بیانڕفێنێت. من و باوک یه‌كین”. دیسان جووه‌كان به‌ردیان هه‌ڵگرت تاكو به‌ردبارانی بكه‌ن. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكه‌وه پیشاندان، به‌هۆی كامیانه‌وه به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟” جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “له‌به‌ر كردارێكی چاک به‌ردبارانت ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌هۆی كفره‌وه، چونكه تۆ مرۆڤیت و خۆت ده‌كه‌یت به خودا”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئایا له ته‌وراته‌كه‌تان نه‌نووسراوه: {من وتم ئێوه خوداوه‌نده‌كانن} ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به خوداوه‌نده‌كان بانگ بكات كه وشه‌ی خودا بۆ ئه‌وان هاتووه و ناتوانرێت په‌رتووكه‌كه بشكێندرێت چۆن ئه‌وه‌ی كه باوک پارسا‌ی كردووه و بۆ جیهانی ناردووه ده‌ڵێن: كفر ده‌كات، چونكه وتم: ڕۆڵه‌ی خودام؟ ئه‌گه‌ر كاره‌كانی باوكم ناكه‌م، باوه‌ڕم پێ مه‌هێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یكه‌م، ئێوه باوه‌ڕیشم پێ ناهێنن، باوه‌ڕ به‌و كارانه بهێنن، تاكو بزانن و باوه‌ڕ بهێنن كه باوک له مندایه و منیش له باوكدام”. دیسان ویستیان بیگرن، به‌ڵام له ده‌ستیان ده‌رچوو. ئینجا چووه‌وه ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن و له‌وێ مایه‌وه، له‌و شوێنه‌ی كه یوخه‌ننه‌ن یه‌كه‌مجار عه‌مادی ده‌كرد. زۆر كه‌س هاتنه لای و وتیان: “یوخه‌ننه‌ن هیچ په‌رجوێكی نه‌كرد، به‌ڵام هه‌رچی یوخه‌ننه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌مه وتی ڕاست بوو”. له‌وێدا زۆر كه‌س باوه‌ڕیان پێ هێنا.
یۆحەنا 1:10-42 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەوەی لە دەرگاوە نەچێتە ناو پشتیری مەڕەکان، بەڵکو بە ڕێگایەکی دیکەدا بۆی سەربکەوێت، ئەوە دز و جەردەیە. بەڵام ئەوەی لە دەرگاوە بچێتە ژوورەوە، ئەوە شوانی مەڕەکانە. دەرگاوانیش دەرگاکەی لێ دەکاتەوە، مەڕەکانیش گوێ لە دەنگی دەگرن، بە ناو بانگی مەڕەکانی خۆی دەکات و دەیانباتە دەرەوە. کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە. هەرگیز دوای کەسی بێگانە ناکەون، بەڵکو لێی ڕادەکەن، چونکە دەنگی بێگانە ناناسن.» عیسا ئەم نموونەیەی بۆ گێڕانەوە، بەڵام ئەوان تێنەگەیشتن باسی چی‌یان بۆ دەکات. لەبەر ئەوە دیسان عیسا فەرمووی: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، منم دەرگای مەڕەکان. هەموو ئەوانەی پێش من هاتوون دز و جەردە بوون، بەڵام مەڕەکان گوێیان لێ نەگرتن. منم دەرگاکە. ئەوەی لە منەوە بچێتە ژوورەوە ڕزگاری دەبێت، ئازادانە دێتە ژوورەوە و دەچێتە دەرەوە و لەوەڕگا دەدۆزێتەوە. دز نایەت بۆ دزین و کوشتن و لەناوبردن نەبێت. بەڵام من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو. «منم شوانە دڵسۆزەکە. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی لە پێناوی مەڕەکاندا دادەنێت. بەکرێگیراویش شوانی مەڕەکان نییە و مەڕەکانیش هی ئەو نین. کاتێک دەبینێت گورگ دێت، مەڕەکان بەجێدەهێڵێت و ڕادەکات، گورگیش مەڕەکان دەبات و پەرتەوازەیان دەکات. کابرا هەڵدێت، چونکە بە کرێ گیراوە و خەمی مەڕەکانی نییە. «منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن، هەروەک چۆن باوک دەمناسێت، منیش باوک دەناسم. ژیانم بۆ مەڕەکان دادەنێم. هەروەها مەڕی دیکەم هەیە کە سەر بەم پشتیرە نین، دەبێ ئەوانیش بهێنم، ئەوانیش گوێیان لە دەنگم دەبێت، جا دەبنە یەک مێگەل و یەک شوان. لەبەر ئەوە باوک منی خۆشدەوێت، چونکە ژیانی خۆم دادەنێم تاکو وەریبگرمەوە. کەس لە منی ناستێنێ، بەڵکو خۆم دایدەنێم. دەسەڵاتم هەیە دایبنێم و دەسەڵاتم هەیە بیبەمەوە. ئەم ڕاسپاردەیەم لە باوکمەوە وەرگرتووە.» بەهۆی ئەم قسانەوە دیسان دووبەرەکی لەنێو جولەکەکان پەیدابوو. زۆرێک لەوان گوتیان: «ڕۆحی پیسی هەیە و وڕێنە دەکات. بۆچی گوێی لێ دەگرن؟» هەندێکی دیکەیان گوتیان: «ئەمە قسەی کەسێک نییە کە ڕۆحی پیسی تێدابێت. ئایا ڕۆحی پیس دەتوانێت چاوی نابینا چاک بکاتەوە؟» زستان بوو و لە ئۆرشەلیم جەژنی هەنوکە بوو، عیساش لە حەوشەکانی پەرستگا لە ڕێڕەوە سەر داپۆشراوەکەی سلێمان پیاسەی دەکرد، کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو. جولەکەکان لێی کۆبوونەوە و پێیان گوت: «هەتا کەی لە گومان دەمانهێڵیتەوە؟ ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت، بە ئاشکرا پێمان بڵێ.» عیسا وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن بەڵام باوەڕ ناکەن. ئەو کارانەی بە ناوی باوکمەوە دەیکەم، شایەتیم بۆ دەدەن. بەڵام ئێوە باوەڕ ناکەن، چونکە لە مەڕەکانم نین. مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون، ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت. باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت. من و باوک یەکین.» دیسان ئەو جولەکانەی بەرهەڵستی عیسایان دەکرد بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن. بەڵام عیسا پێی فەرموون: «زۆر کاری چاکم لەلایەن باوکەوە پیشاندان، بەهۆی کامیانەوە بەردبارانم دەکەن؟» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «لەبەر کردارێکی چاک بەردبارانت ناکەین، بەڵکو بەهۆی کفرکردنتەوە، چونکە تۆ مرۆڤیت و خۆت دەکەیت بە خودا.» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا لە تەوراتەکەتان نەنووسراوە: ﴿من پێم گوتن: ”ئێوە خوداوەندەکانن“﴾؟ نووسراوە پیرۆزەکە هەمیشە ڕاستی دەفەرموێت. ئەگەر خودا ئەوانە بە ”خوداوەندەکان“ ناو بنێت کە وشەی خودایان بۆ هاتووەتە خوارەوە، ئیتر چۆن ئێوە بەوە دەڵێن کە باوک بۆ خۆی تەرخانی کردووە و ناردوویەتی بۆ جیهان: ”تۆ کفر دەکەیت،“ چونکە گوتم: ”من کوڕی خودام“؟ ئەگەر کارەکانی باوکم نەکەم، باوەڕم پێ مەکەن. بەڵام ئەگەر ئەو کارانە بکەم، هەرچەندە باوەڕیشم پێ ناکەن، باوەڕ بەو کارانە بکەن، تاکو بزانن و تێبگەن کە باوک لە مندایە و منیش لە باوکدام.» دیسان ویستیان بیگرن، بەڵام لە دەستیان دەربازی بوو. ئینجا عیسا چووەوە ئەوبەری ڕووباری ئوردون و لەوێ مایەوە، لەو شوێنەی کە یەحیا یەکەم جار خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا. زۆر خەڵک هاتنە لای و دەیانگوت: «یەحیا هیچ پەرجووێکی نەکرد، بەڵام هەرچی یەحیا دەربارەی ئەم پیاوە گوتی ڕاست بوو.» لەوێ خەڵکێکی زۆر باوەڕیان بە عیسا هێنا.