یۆحەنا 1:10-5
یۆحەنا 1:10-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه ناچێته نێو پشتیری كاوڕه‌كان، به‌ڵكو به شوێنێكی دیكه‌دا بۆی سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه دز و جه‌رده‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه بچێته ژووره‌وه، ئه‌وه شوانی كاوڕه‌كانه. ده‌رگاوانیش لێی ده‌كاته‌وه، كاوڕیش گوێ له ده‌نگی ده‌گرن، به ناو بانگی كاوڕه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانباته ده‌ره‌وه. كاتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆی هێنایه ده‌ره‌وه، له‌پێشیانه‌وه ده‌ڕوات و كاوڕه‌كانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه ده‌نگی ده‌ناسن. به‌ڵام دوای بێگانه ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی هه‌ڵدێن، چونكه ده‌نگی بێگانه ناناسن”.
یۆحەنا 1:10-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەوەی لە دەرگاوە نەچێتە ناو پشتیری مەڕەکان، بەڵکو بە ڕێگایەکی دیکەدا بۆی سەربکەوێت، ئەوە دز و جەردەیە. بەڵام ئەوەی لە دەرگاوە بچێتە ژوورەوە، ئەوە شوانی مەڕەکانە. دەرگاوانیش دەرگاکەی لێ دەکاتەوە، مەڕەکانیش گوێ لە دەنگی دەگرن، بە ناو بانگی مەڕەکانی خۆی دەکات و دەیانباتە دەرەوە. کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە. هەرگیز دوای کەسی بێگانە ناکەون، بەڵکو لێی ڕادەکەن، چونکە دەنگی بێگانە ناناسن.»