یۆحەنا 11:10-15
یۆحەنا 11:10-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منم شوانی دڵسۆز. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی بۆ كاوڕه‌كانی به‌خت ده‌كات. به‌كرێگیراویش شوان نییه و كاوڕه‌كان هی ئه‌و نین. ده‌بینێت گورگ دێت، كاوڕه‌كان به‌جێده‌هێڵێت و هه‌ڵدێت، گورگیش كاوڕه‌كان ده‌بات و په‌رته‌وازه‌یان ده‌كات. به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه به كرێ گیراوه و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه. به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم. هی خۆم ده‌ناسم و هی خۆشم ده‌مناسن، وه‌ک باوک ده‌مناسێت، منیش باوک ده‌ناسم. ژیانم بۆ كاوڕه‌كان داده‌نێم.
یۆحەنا 11:10-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«منم شوانە دڵسۆزەکە. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی لە پێناوی مەڕەکاندا دادەنێت. بەکرێگیراویش شوانی مەڕەکان نییە و مەڕەکانیش هی ئەو نین. کاتێک دەبینێت گورگ دێت، مەڕەکان بەجێدەهێڵێت و ڕادەکات، گورگیش مەڕەکان دەبات و پەرتەوازەیان دەکات. کابرا هەڵدێت، چونکە بە کرێ گیراوە و خەمی مەڕەکانی نییە. «منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن، هەروەک چۆن باوک دەمناسێت، منیش باوک دەناسم. ژیانم بۆ مەڕەکان دادەنێم.