یۆحەنا 2:10-6
یۆحەنا 2:10-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌رگاوه بچێته ژووره‌وه، ئه‌وه شوانی كاوڕه‌كانه. ده‌رگاوانیش لێی ده‌كاته‌وه، كاوڕیش گوێ له ده‌نگی ده‌گرن، به ناو بانگی كاوڕه‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌یانباته ده‌ره‌وه. كاتێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆی هێنایه ده‌ره‌وه، له‌پێشیانه‌وه ده‌ڕوات و كاوڕه‌كانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه ده‌نگی ده‌ناسن. به‌ڵام دوای بێگانه ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی هه‌ڵدێن، چونكه ده‌نگی بێگانه ناناسن”. ئیشۆع ئه‌م په‌نده‌ی بۆ گێڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتن باسی چی‌یان بۆ ده‌كات.
یۆحەنا 2:10-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەوەی لە دەرگاوە بچێتە ژوورەوە، ئەوە شوانی مەڕەکانە. دەرگاوانیش دەرگاکەی لێ دەکاتەوە، مەڕەکانیش گوێ لە دەنگی دەگرن، بە ناو بانگی مەڕەکانی خۆی دەکات و دەیانباتە دەرەوە. کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە. هەرگیز دوای کەسی بێگانە ناکەون، بەڵکو لێی ڕادەکەن، چونکە دەنگی بێگانە ناناسن.» عیسا ئەم نموونەیەی بۆ گێڕانەوە، بەڵام ئەوان تێنەگەیشتن باسی چی‌یان بۆ دەکات.