یۆحەنا 24:10-26
یۆحەنا 24:10-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جووه‌كان لێی كۆبوونه‌وه و پێیان وت: “تا كه‌ی به هه‌ڵواسراوی ده‌مانهێڵیته‌وه؟ ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، به ئاشكرا پێمان بڵێ”. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “من پێم وتن به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن. ئه‌و كارانه‌ی به ناوی باوكمه‌وه ده‌یكه‌م، گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕ ناهێنن، چونكه له كاوڕه‌كانم نین وه‌كو پێم وتن.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 10 بخوێنەوەیۆحەنا 24:10-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جولەکەکان لێی کۆبوونەوە و پێیان گوت: «هەتا کەی لە گومان دەمانهێڵیتەوە؟ ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت، بە ئاشکرا پێمان بڵێ.» عیسا وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن بەڵام باوەڕ ناکەن. ئەو کارانەی بە ناوی باوکمەوە دەیکەم، شایەتیم بۆ دەدەن. بەڵام ئێوە باوەڕ ناکەن، چونکە لە مەڕەکانم نین.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 10 بخوێنەوە