یۆحەنا 20:11-27
یۆحەنا 20:11-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ مه‌رتا بیستی ئیشۆع هاتووه، به‌ره‌وپیری چوو، مه‌ریه‌میش له ماڵ مایه‌وه. ئینجا مه‌رتا به ئیشۆعی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد! به‌ڵام من ئێستاش ده‌زانم هه‌رچی له خودا داوا بكه‌یت، خودا ده‌تداتێ”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “براكه‌ت هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. مهرتاش پێی وت: “ده‌زانم له هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی هه‌ڵده‌ستێته‌وه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “منم هه‌ستانه‌وه و ژیان. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێ بهێنێت، ئه‌گه‌ر بشمرێت ده‌ژیێته‌وه. هه‌ر كه‌سێكیش كه زیندووه و باوه‌ڕم پێ بهێنێت تاهه‌تایه نامرێت. باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌یت؟” پێی وت: “به‌ڵێ گه‌وره‌م. باوه‌ڕم هێناوه كه تۆ مه‌سیحه‌كه‌یت، ڕۆڵه‌ی خودای، ئه‌وه‌ی بۆ جیهان دێت”.
یۆحەنا 20:11-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک مەرسا بیستی عیسا هاتووە، بەرەوپیری چوو، بەڵام مریەم لە ماڵ مایەوە. ئینجا مەرسا بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد. ئێستاش دەزانم هەرچی لە خودا داوا بکەیت، خودا دەتداتێ.» عیسا پێی فەرموو: «براکەت زیندوو دەبێتەوە.» مەرساش پێی گوت: «دەزانم لە زیندووبوونەوەی ڕۆژی دواییدا هەڵدەستێتەوە.» عیسا پێی فەرموو: «منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە. هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم. باوەڕم هێناوە کە تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای، ئەوەی بۆ جیهان دێت.»