یۆحەنا 28:11-36
یۆحەنا 28:11-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ئه‌مه‌ی وت، چوو مه‌ریه‌می خوشكی بانگ‌كرد و به نهێنی وتی: “ڕابی هاتووه، بانگت ده‌كات”. ئه‌ویش كه ئه‌مه‌ی بیست خێرا هه‌ستا و هاته لای. ئیشۆع هێشتا نه‌هاتبووه نێو گونده‌كه، به‌ڵكو له‌و شوێنه بوو كه مه‌رتای لێ بینی. ئه‌و جووانه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵی بوون و دڵنه‌واییان ده‌كرد، بینییان مه‌ریه‌م خێرا هه‌ستا و چووه ده‌ره‌وه، دوای كه‌وتن و وتیان: “دیاره ده‌چێته سه‌ر گۆڕه‌كه تاكو له‌وێ بگریێت”. كاتێ مه‌ریه‌م گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی لێ‌بوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد”. ئیشۆعیش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جووانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕووحی كرد و په‌شۆكا، فه‌رمووی: “له‌كوێتان داناوه؟” پێیان وت: “گه‌وره‌م، وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع گریا. جووه‌كانیش وتیان: “سه‌یركه‌ن چه‌ند خۆشیده‌ویست!”
یۆحەنا 28:11-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان کە ئەمەی گوت، چوو مریەمی خوشکی بانگکرد و بە نهێنی گوتی: «مامۆستا لێرەیە، بانگت دەکات.» ئەویش کە ئەمەی بیست خێرا هەستا و هاتە لای. عیسا هێشتا نەهاتبووە ناو گوندەکە، بەڵکو لەو شوێنە بوو کە مەرسای لێ بینی. ئەو جولەکانەی لە ماڵەوە لەگەڵی بوون و دڵنەواییان دەکرد، بینییان مریەم خێرا هەستا و چووە دەرەوە، دوای کەوتن، وایانزانی دەچێتە سەر گۆڕەکە تاکو لەوێ بگریێت. کاتێک مریەم گەیشتە ئەو شوێنەی عیسای لێ‌بوو و ئەوی بینی، بەسەر پێیدا کەوت و پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.» عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو، لێی پرسین: «لەکوێتان داناوە؟» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، وەرە و ببینە.» جا عیسا گریا. لەبەر ئەوە جولەکەکان گوتیان: «سەیر بکەن، چەندی خۆشدەویست!»