یۆحەنا 38:11-44
یۆحەنا 38:11-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان ئیشۆع له ناخه‌وه كاری تێكرد و هاته لای گۆڕه‌كه، كه ئه‌شكه‌وتێک بوو به‌ردێكی پێوه نرابوو. ئیشۆع فه‌رمووی: “به‌رده‌كه لاده‌ن”. مه‌رتای خوشكی مردووه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆنی كردووه، چونكه چوار ڕۆژه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌ی پێم نه‌ووتی: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنیت شكۆی خودا ده‌بینیت؟” ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕیه سه‌ره‌وه و فه‌رمووی: “باوكه، سوپاست ده‌كه‌م كه گوێت لێ گرتم. زانیم كه تۆ هه‌میشه گوێم لێ ده‌گریت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌م ناوه ڕاوه‌ستاون ئه‌مه‌م وت، تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه تۆ منت ناردووه”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “له‌عازه‌ڕ، وه‌ره ده‌ره‌وه!” ئه‌وسا مردووه‌كه هاته ده‌ره‌وه، ده‌ست و قاچی به كفن به‌سترابوو، ڕووشی به ده‌سماڵێک پێچرابوو. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “بیكه‌نه‌وه، با بڕوات”.
یۆحەنا 38:11-44 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو. عیسا فەرمووی: «بەردەکە لادەن.» مەرسای خوشکی مردووەکە پێی گوت: «گەورەم، بۆنی کردووە، چونکە چوار ڕۆژە.» عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟» ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم. دەمزانی کە تۆ هەمیشە گوێم لێ دەگریت. بەڵام لەبەر ئەو خەڵکەی لەم ناوە ڕاوەستاون ئەمەم گوت، تاکو باوەڕ بکەن کە تۆ منت ناردووە.» کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو. عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.»