یۆحەنا 41:11-45
یۆحەنا 41:11-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕیه سه‌ره‌وه و فه‌رمووی: “باوكه، سوپاست ده‌كه‌م كه گوێت لێ گرتم. زانیم كه تۆ هه‌میشه گوێم لێ ده‌گریت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌م ناوه ڕاوه‌ستاون ئه‌مه‌م وت، تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه تۆ منت ناردووه”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “له‌عازه‌ڕ، وه‌ره ده‌ره‌وه!” ئه‌وسا مردووه‌كه هاته ده‌ره‌وه، ده‌ست و قاچی به كفن به‌سترابوو، ڕووشی به ده‌سماڵێک پێچرابوو. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “بیكه‌نه‌وه، با بڕوات”. زۆر له جووه‌كان، كه بۆ لای مه‌ریه‌م هاتبوون، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه ئیشۆع كردی، باوه‌ڕیان پێی هێنا.
یۆحەنا 41:11-45 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم. دەمزانی کە تۆ هەمیشە گوێم لێ دەگریت. بەڵام لەبەر ئەو خەڵکەی لەم ناوە ڕاوەستاون ئەمەم گوت، تاکو باوەڕ بکەن کە تۆ منت ناردووە.» کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو. عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.» لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان کە بۆ لای مریەم هاتبوون و ئەمەیان بینی کە عیسا کردی، باوەڕیان پێی هێنا.