یۆحەنا 38:12-41
یۆحەنا 38:12-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تاكو فه‌رمووده‌ی ئێشه‌عیا پێغه‌مبه‌ر بێته دی كه فه‌رمووی: {ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ باوه‌ڕی به په‌یامه‌كه‌مان كرد؟ بازووی په‌روه‌ردگار بۆ كێ ده‌ركه‌وت؟} بۆیه نه‌یانتوانی باوه‌ڕ بهێنن، چونكه ئێشه‌عیا فه‌رموویه‌تی: {چاویانی كوێر و دڵیانی ڕه‌ق كردبوو، نه‌وه‌ک به چاویان ببینن و به دڵیان تێبگه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه و منیش چاكیان بكه‌مه‌وه} . ئێشه‌عیا ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، كاتێ شكۆی ئه‌وی بینی و باسی كرد.
یۆحەنا 38:12-41 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تاکو وتەی ئیشایا پێغەمبەر بێتە دی کە گوتی: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟﴾ لەبەر ئەوە نەیانتوانی باوەڕ بهێنن، چونکە ئیشایا لە شوێنێکی دیکە گوتی: ﴿چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە، بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.﴾ ئیشایا ئەمانەی گوت، چونکە شکۆی ئەوی بینی و باسی کرد.