یۆحەنا 18:13-38
یۆحەنا 18:13-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باسی هه‌مووتان ناكه‌م. ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردوون ده‌یانناسم، به‌ڵام تاكو نووسراوه‌كه بێته دی: {ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، لێم هه‌ڵگه‌ڕا} . له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم پێش ڕوودانی، تاكو كاتێ ڕوویدا، باوه‌ڕ بهێنن كه من ئه‌وم. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی ئه‌وه بكات كه من ده‌ینێرم، ئه‌وا په‌سه‌ندی من ده‌كات، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی من بكات، په‌سه‌ندی ئه‌وه ده‌كات كه ناردوومی”. كاتێ ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، له ڕووح‌دا شڵه‌ژا و گه‌واهیی دا و فه‌رمووی: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: یه‌كێكتان ڕاده‌ستم ده‌كات!”. قوتابییه‌كان سه‌یری یه‌كتریان ده‌كرد و دڵنیا نه‌بوون مه‌به‌ستی كێیه. یه‌كێک له قوتابییه‌كان كه ئیشۆع خۆشیده‌ویست له باوه‌شیدا پاڵیدابووه‌وه، شیمعون په‌تڕۆس ئاماژه‌ی بۆ كرد تاكو پرس بكات مه‌به‌ستی له كێیه. ئه‌ویش شانی به‌سه‌ر سینگی ئیشۆعدا دا و پێی وت: “گه‌وره‌م، كێیه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌وه‌یه كه پاروو ده‌ژه‌نم و ده‌یده‌مێ!”. ئینجا پارووه‌كه‌ی ژه‌نی و دایه ئیهوودای شیمعونی ئه‌سخه‌ریوتی. پاش پارووه‌كه، شه‌یتان چووه نێویه‌وه. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت خێرا بیكه”. له‌وانه‌ی دانیشتبوون كه‌سیان تێنه‌گه‌یشت بۆچی ئه‌مه‌ی پێ فه‌رموو، چونكه چه‌مه‌دانی پاره‌ش له‌لای ئیهوودا بوو، هه‌ندێكیان وایانزانی پێی ده‌فه‌رمووێ: چیمان پێویسته بۆ جه‌ژن بیكڕه، یان شتێک بداته هه‌ژاران. ئه‌ویش كه پارووه‌كه‌ی وه‌رگرت یه‌كسه‌ر ده‌رچوو. شه‌ویش بوو. كاتێ ده‌رچوو، ئیشۆع فه‌رمووی: “ئێستا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ شكۆدار كرا و خودا‌ش تیایدا شكۆدار كرا. جا ئه‌گه‌ر خودا تیایدا شكۆدار كرا، خودا‌ش له خۆیدا شكۆداری ده‌كات، خێراش شكۆداری ده‌كات. ڕۆڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورته له‌گه‌ڵتانم. جا به‌دوامدا ده‌گه‌ڕێن، وه‌ک به جووه‌كانم وت، ئێستا به ئێوه‌شی ده‌ڵێم: ناتوانن بێنه ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم. ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان ده‌ده‌مێ: یه‌كتریتان خۆشبووێ. وه‌ک خۆشم‌ویستن، ئێوه‌ش یه‌كتریتان خۆشبووێ. به‌مه هه‌مووان ده‌زانن كه قوتابیی منن، ئه‌گه‌ر یه‌كترتان خۆشبووێ. شیمعون په‌تڕۆسیش پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا نا‌توانیت دوام بكه‌ویت، به‌ڵام دواتر دوام ده‌كه‌ویت”. په‌تڕۆس پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆچی ئێستا ناتوانم دوات بكه‌وم؟ ژیانم بۆ تۆ داده‌نێم”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ژیانت بۆ من داده‌نێیت؟ ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: تا كه‌ڵه‌شێر بقوولێنێت تۆ سێ جار نكۆڵیم لێ ده‌كه‌یت!
یۆحەنا 18:13-38 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
«باسی هەمووتان ناکەم. ئەوانەی هەڵمبژاردوون دەیانناسم، بەڵام تاکو ئەوەی لە نووسراوە پیرۆزەکە هاتووە بێتە دی: ﴿ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد.﴾ «لە ئێستاوە پێتان دەڵێم پێش ئەوەی ڕووبدات، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بکەن کە من ئەوم. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی پێشوازی لەوە بکات کە دەینێرم، ئەوا پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازی لە من بکات، پێشوازی لەوە دەکات کە ناردوومی.» کاتێک عیسا ئەمانەی فەرموو، ڕۆحی خەمبار بوو و شایەتی دا: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: یەکێکتان بە گرتنم دەدات.» قوتابییەکان سەیری یەکتریان دەکرد و دڵنیا نەبوون مەبەستی لە کێیە. یەکێک لە قوتابییەکان کە عیسا خۆشی دەویست لەتەنیشتی پاڵیدابووەوە، شیمۆن پەترۆس ئاماژەی بۆ کرد تاکو پرسیار لە عیسا بکات کە مەبەستی لە کێیە. ئەویش شانی دا بەسەر سنگی عیسادا و پێی گوت: «گەورەم، کێیە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەو کەسەیە کە ئەم پارووە نانە لە قاپەکە هەڵدەکێشم و دەیدەمێ.» ئینجا پارووەکەی لە قاپەکە هەڵکێشا و دای بە یەهوزای کوڕی شیمۆنی ئەسخەریوتی. هەرکە پارووەکەی وەرگرت، شەیتان چووە ناویەوە. عیساش پێی فەرموو: «ئەوەی بەتەمای بیکەیت، خێرا بیکە.» هیچ کەسێک لەوانەی لەسەر خوانەکە لەگەڵی دانیشتبوون تێنەگەیشتن بۆچی عیسا ئەمەی پێ فەرموو. هەندێکیان وایانزانی عیسا پێی دەفەرموێ کە چی‌یان پێویستە بۆ جەژن بیکڕێت، یان شتێک بداتە هەژاران، چونکە سندوقی پارەکە لەلای یەهوزا بوو. ئەویش کە پارووەکەی وەرگرت یەکسەر چووە دەرەوە. ئەو کاتە شەو بوو. کاتێک چووە دەرەوە، عیسا فەرمووی: «ئێستا کوڕی مرۆڤ شکۆدار کرا و خودا‌ش تێیدا شکۆدار کرا. جا ئەگەر خودا تێیدا شکۆدار کرا، خودا‌ش کوڕەکە لە خۆیدا شکۆدار دەکات، دەستبەجێ شکۆداری دەکات. «ڕۆڵەکانم، ماوەیەکی کورت لەگەڵتاندا دەبم. جا بەدوامدا دەگەڕێن، بەڵام وەک چۆن بە جولەکەکانم گوت، ئێستا بە ئێوەشی دەڵێم: ئێوە ناتوانن بێنە ئەو شوێنەی کە من بۆی دەچم. «من ڕاسپاردەیەکی نوێتان دەدەمێ: یەکتریتان خۆشبوێ. وەک خۆشم‌ویستن، ئێوەش بەو جۆرە یەکتریتان خۆشبوێ. بەمە هەموو خەڵک دەزانن کە قوتابی منن، ئەگەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتری هەبێت.» شیمۆن پەترۆسیش لێی پرسی: «گەورەم، بۆ کوێ دەچیت؟» عیساش وەڵامی دایەوە: «ئەو شوێنەی بۆی دەچم، ئێستا نا‌توانیت دوامبکەویت، بەڵام دواتر دوام دەکەویت.» دیسان پەترۆس لێی پرسی: «گەورەم، بۆچی ئێستا ناتوانم دواتبکەوم؟ ژیانم بۆ تۆ دادەنێم.» عیسا وەڵامی دایەوە: «ژیانت بۆ من دادەنێیت؟ ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت!