لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 25:14-31

یۆحەنا 25:14-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌مانه‌م پێ وتن كه‌ هێشتا له‌لاتانم. به‌ڵام دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌، ڕووحی پارسا، ئه‌وه‌ی باوک به‌ ناوی من ده‌ینێرێت، ئه‌و هه‌موو شتێكتان فێرده‌كات و هه‌موو وته‌كانم بیرتان ده‌خاته‌وه‌. ئاشتیتان بۆ به‌جێ ده‌هێڵم، ئاشتیی خۆمتان ده‌ده‌مێ. ئه‌وه‌ی من ده‌تانده‌مێ وه‌ک ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ جیهان ده‌یدات. دڵتان نه‌شڵه‌ژێت و مه‌ترسن. بیستتان پێم وتن: ده‌ڕۆم و پاشان دێمه‌وه‌ لاتان. ئه‌گه‌ر منتان خۆشبووێ، دڵشاد ده‌بن كه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای باوک، چونكه‌ باوک له‌ من مه‌زنتره‌. ئه‌وه‌تا پێش ڕوودانی ئێستا پێم وتن، تاكو كاتێ ڕوویدا باوه‌ڕ بهێنن. درێژه‌ به‌ قسه‌ ناده‌م، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ‌وا دێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر من نییه‌. به‌ڵام تاكو جیهان تێبگات من باوكم خۆشده‌وێت و وه‌ک باوک ڕایسپاردم ئاوا ده‌كه‌م. هه‌ستن با لێره‌ بڕۆین.