یۆحەنا 6:14-11
یۆحەنا 6:14-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “منم ڕێگا و ڕه‌وا و ژیان. كه‌س نایه‌ته لای باوک به‌هۆی منه‌وه نه‌بێت. ئه‌گه‌ر منتان بناسیایه، باوكیشمتان ده‌ناسی. له ئێستاوه ده‌یناسن و بینیووتانه”. پیلیپوس پێی وت: “گه‌وره‌م، باوكمان پیشان بده و به‌سمانه”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “پیلیپوس، ماوه‌یه‌كی درێژه له‌گه‌ڵتانم و نه‌تناسیوم! ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه. ئیتر چۆن ده‌ڵێی: باوكمان پیشان بده؟ باوه‌ڕ ناهێنی من له باوكدام و باوكیش له مندایه؟ ئه‌م قسانه‌ی پێتانی ده‌ڵێم له خۆمه‌وه نایڵێم، به‌ڵكو باوک كه له مندا نیشته‌جێیه، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات. بڕوام پێ بكه‌ن كه من له باوكدام و باوكیش له مندایه، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه باوه‌ڕ بكه‌ن.
یۆحەنا 6:14-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت. ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.» فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.» عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟ ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات. باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن.