یۆحەنا 12:15-17
یۆحەنا 12:15-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆشبووێ وه‌ک خۆشم‌ویستن. كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه مه‌زنتری نییه كه یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت. ئێوه خۆشه‌یستانی منن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه بكه‌ن كه ڕاتانده‌سپێرم. ئیتر به كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه هه‌رچییه‌كم له باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن. ئێوه منتان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژارد، نیشانم كردن تاكو بڕۆن به‌رهه‌م بهێنن و به‌رهه‌مه‌كه‌تان بمێنێت، تاكو هه‌رچییه‌ک به ناوی من داوا بكه‌ن باوک بتانداتێ. به‌مانه ڕاتانده‌سپێرم تاكو یه‌كتریتان خۆشبووێ.
یۆحەنا 12:15-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشم‌ویستن. کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت. ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم. ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن. ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ. بەمانە ڕاتاندەسپێرم تاکو یەکتریتان خۆشبوێ.