یۆحەنا 18:15-20
یۆحەنا 18:15-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه بزانن پێش ئێوه ڕقی له من بووه‌وه. ئه‌گه‌ر هی جیهان بوونایه، جیهان ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن. به‌ڵام چونكه هی جیهان نین و من له جیهان هه‌ڵمبژاردوون، بۆیه جیهان ڕقی لێتانه. به بیرتان بێته‌وه چیم پێ وتن: كۆیله له گه‌وره‌كه‌ی مه‌زنتر نییه. ئه‌گه‌ر منیان چه‌وساندبێته‌وه، ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه. ئه‌گه‌ر وته‌ی منیان پاراستووه، وته‌ی ئێوه‌ش ده‌پارێزن.
یۆحەنا 18:15-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەگەر جیهان ڕقی لێتان دەبێتەوە، ئەوە بزانن پێش ئێوە ڕقی لە من بووەتەوە. ئەگەر ئێوە هی جیهان بوونایە، ئەوا جیهان وەکو هی خۆی خۆشی دەویستن. ئێستا ئێوە هی جیهان نین بەڵام من ئێوەم لە جیهانەوە هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوە جیهان ڕقی لێتانە. بیهێننەوە بیرتان چیم پێ گوتن: ”کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە.“ ئەگەر منیان چەوساندبێتەوە، ئێوەش دەچەوسێننەوە. ئەگەر وشەی منیان پاراستبێت، هی ئێوەش دەپارێزن.