یۆحەنا 5:15-10
یۆحەنا 5:15-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منم مێوه‌كه و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێک له مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه، فڕێده‌درێته نێو ئاگر و ده‌سووتێت. ئه‌گه‌ر له مندا جێگیر بن و وته‌كانم له‌نێوتاندا جێگیر بێت، چیتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت. به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه قوتابیی من. وه‌ک باوک خۆشیویستم، منیش خۆشم‌ویستن، جا له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر بن. ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه و له خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم.
یۆحەنا 5:15-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت. ئەگەر بە منەوە پەیوەست بن و وتەکانم لە ناختان بچەسپێت، هەرچییەکتان دەوێ داوای بکەن بۆتان دەبێت. باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن. «هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن. ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم.