یۆحەنا 5:15-8
یۆحەنا 5:15-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منم مێوه‌كه و ئێوه‌ش لقه‌كانن. ئه‌وه‌ی له مندا جێگیر بێت و منیش له‌و، ئه‌وا به‌رهه‌می زۆر ده‌گرێت. چونكه به‌بێ من ناتوانن هیچ شتێک بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێک له مندا جێگیر نه‌بێت، وه‌ک لق فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه، جا وشک ده‌بێت و كۆده‌كرێته‌وه، فڕێده‌درێته نێو ئاگر و ده‌سووتێت. ئه‌گه‌ر له مندا جێگیر بن و وته‌كانم له‌نێوتاندا جێگیر بێت، چیتان ده‌وێ داوای بكه‌ن بۆتان ده‌بێت. به‌مه‌ش باوكم شكۆدار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زۆر بهێنن، ئه‌وا ده‌بنه قوتابیی من.
یۆحەنا 5:15-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت. ئەگەر بە منەوە پەیوەست بن و وتەکانم لە ناختان بچەسپێت، هەرچییەکتان دەوێ داوای بکەن بۆتان دەبێت. باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن.