یۆحەنا 9:15-15
یۆحەنا 9:15-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وه‌ک باوک خۆشیویستم، منیش خۆشم‌ویستن، جا له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر بن. ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانم بپارێزن، له خۆشویستنه‌كه‌مدا جێگیر ده‌بن، وه‌ک من ڕاسپارده‌كانی باوكم پاراستووه و له خۆشویستنه‌كه‌یدا جێگیر ده‌بم. ئه‌م شتانه‌م پێ وتن تاكو شادیی منتان تێدابێت و شادیتان به بته‌واوی بێت. ڕاسپارده‌ی من ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆشبووێ وه‌ک خۆشم‌ویستن. كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه مه‌زنتری نییه كه یه‌كێک ژیانی خۆی بۆ خۆشه‌ویسته‌كانی دابنێت. ئێوه خۆشه‌یستانی منن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه بكه‌ن كه ڕاتانده‌سپێرم. ئیتر به كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێت گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام ناوی خۆشه‌ویستم لێنان چونكه هه‌رچییه‌كم له باوكم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.
یۆحەنا 9:15-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن. ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم. ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت. ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشم‌ویستن. کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت. ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم. ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن.