یۆحەنا 12:16-15
یۆحەنا 12:16-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هێشتا شتی زۆرم هه‌یه پێتانی بڵێم، به‌ڵام ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن. به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه له خۆیه‌وه نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات. ئه‌و شكۆدارم ده‌كات، چونكه له هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچی باوک هه‌یه‌تی هی منه. بۆیه وتم: ڕووحه‌كه له هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
یۆحەنا 12:16-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن. بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات. ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە منەوە وەریدەگرێت. هەموو ئەوەی کە هی باوکە، هی منیشە. لەبەر ئەوە گوتم، ڕۆحی پیرۆز لە هی من وەردەگرێت و پێتانی ڕادەگەیەنێت.