لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 17:16-24

یۆحەنا 17:16-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌ندێک له‌ قوتابییه‌كانی به‌ یه‌كتریان وت: “ئه‌مه‌ چییه‌ كه‌ پێمان ده‌فه‌رمووێ: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه‌ بۆ لای باوک ده‌ڕۆم؟” وتیان: “ئه‌م كه‌مه‌یه‌ چییه‌ كه‌ باسی ده‌كات؟ نازانین چی ده‌فه‌رمووێ!” ئیشۆع زانی كه‌ ده‌یانه‌وێ پرسی لێ بكه‌ن، ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌به‌ر ئه‌مه‌ پرس له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن كه‌ وتم: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن؟ ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه‌ ده‌گریێن و شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ. ئێوه‌ خه‌مبار ده‌بن، به‌ڵام خه‌مباریتان ده‌بێته‌ شادی. كاتێ ژن منداڵی ده‌بێت خه‌می هه‌یه‌، چونكه‌ كاتی هاتووه‌. به‌ڵام كه‌ منداڵه‌كه‌ی بوو، له‌ خۆشی ئه‌وه‌ی مرۆڤێک له‌ جیهان له‌دایكبوو توندیی ژانه‌كانی له‌بیر ده‌كات. ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت. له‌و ڕۆژه‌دا پرسی هیچم لێ ناكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به‌ ناوی منه‌وه‌ هه‌رچییه‌ک له‌ باوک داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ. تا ئێستا به‌ ناوی منه‌وه‌ هیچتان داوا نه‌كردووه‌. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت.

یۆحەنا 17:16-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەندێک لە قوتابییەکانی بە یەکتریان گوت: «ئەمە چییە کە پێمان دەفەرموێ: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“ و ”چونکە دەچمە لای باوک“؟» گوتیان: «ئەم ”کەم“ـەیە چییە کە باسی دەکات؟ نازانین چی دەفەرموێ!» عیسا زانی کە دەیانویست پرسیاری لێ بکەن، بۆیە پێی فەرموون: «ئایا لەبەر ئەمە پرسیار لە یەکتری دەکەن کە گوتم: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“؟ ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە دەگریێن و شیوەن دەکەن، بەڵام جیهان دڵشاد دەبێ. خەمبار دەبن، بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی. کاتێک ژن منداڵی دەبێت خەم دایدەگرێت، چونکە کاتی هاتووە. بەڵام کە منداڵەکەی بوو، لە خۆشی ئەوەی مرۆڤێک لە جیهان لەدایک بووە، ژانەکانی لەبیر دەکات. ئێوەش ئێستا خەمتان هەیە، بەڵام دەتانبینمەوە و دڵشاد دەبن، کەسیش ئەو خۆشییەتان لێ ناستێنێ. لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت.