لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:17-8

یۆحەنا 1:17-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیشۆع ئه‌مانه‌ی فه‌رموو، چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و فه‌رمووی: “باوكه‌، كاته‌كه‌ هات. ڕۆڵه‌ت شكۆدار بكه‌، تاكو ڕۆڵه‌شت شكۆدارت بكات. وه‌ک ده‌سه‌ڵاتت پێداوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌یه‌كدا، تاكو ژیانی جاویدانی به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بدات كه‌ پێت داوه‌. ژیانی جاویدانیش ئه‌مه‌یه‌: كه‌ تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه‌ و ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی ناردووته‌. من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردیت، ئه‌و كاره‌ی پێت دابووم بیكه‌م ته‌واوم كرد. ئێستاش باوكه‌ له‌لای خۆت شكۆدارم بكه‌، به‌و شكۆیه‌ی پێش بوونی جیهان له‌لای تۆ هه‌مبوو. ناوی تۆم ده‌رخست بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌ جیهاندا به‌ منت دان، هی تۆ بوون، خۆت به‌ منت دان و فه‌رمووده‌كه‌ی تۆیان پاراست. ئێستاش ده‌زانن هه‌رچییه‌كت پێم داوه‌ له‌ خۆته‌وه‌یه‌. چونكه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌م پێدان كه‌ تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش په‌سه‌ندیان كرد و به‌ ڕه‌وا زانییان له‌ تۆوه‌ ده‌رچووم، باوه‌ڕیان هێنا كه‌ تۆ منت ناردووه‌.