یۆحەنا 13:17-19
یۆحەنا 13:17-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش دێمه لای تۆ، له جیهاندا باسی ئه‌مه ده‌كه‌م، تاكو شادیی من تیایاندا ته‌واو بێت. من فه‌رمووده‌ی تۆم دایه ئه‌وان و جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه، چونكه هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. داوا ناكه‌م له جیهاندا بیانبه‌یته‌وه، به‌ڵكو له به‌دكار بیانپارێزی. ئه‌وان هی جیهان نین، وه‌ک منیش هی جیهان نیم. له ڕه‌وای خۆتدا پارسایان بكه، فه‌رموده‌كه‌ت ڕه‌وایه. وه‌ک بۆ جیهانت ناردم، منیش بۆ جیهانم ناردن. له‌پێناوی ئه‌وان خۆم پارسا ده‌كه‌م، تاكو ئه‌وانیش له ڕه‌وادا پارسا بن.
یۆحەنا 13:17-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئێستاش دێمە لای تۆ، بەڵام لە جیهاندا باسی ئەمانە دەکەم، تاکو بە تەواوی شادی منیان لە دڵدا بێت. من وشەی تۆم دایە ئەوان و جیهان ڕقی لێیان بووەوە، چونکە هی جیهان نین، وەک منیش هی جیهان نیم. داوا ناکەم لە جیهاندا بیانبەیتەوە، بەڵکو لە شەیتان بیانپارێزی. ئەوان هی جیهان نین، وەک منیش هی جیهان نیم. بە ڕاستیی خۆت پیرۆزیان بکە، وشەی تۆ ڕاستییە. وەک چۆن منت نارد بۆ جیهان، منیش ئەوانم نارد بۆ جیهان. بۆ ئەوان خۆم پیرۆز دەکەم، تاکو ئەوانیش لە ڕاستیدا پیرۆزکراو بن.