یۆحەنا 20:17-23
یۆحەنا 20:17-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ته‌نها له‌پێناوی ئه‌مان داوا ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ش كه به قسه‌ی ئه‌مانه‌وه باوه‌ڕم پێ ده‌هێنن، تاكو هه‌مووان یه‌ک بن، وه‌ک تۆ باوكه له مندای و منیش له تۆدام، ئه‌وانیش یه‌ک بن له ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕ بهێنێت كه تۆ منت ناردووه. منیش ئه‌و شكۆیه‌م داونه‌تێ كه تۆ به منت داوه، تاكو ببنه یه‌ک وه‌ک ئێمه یه‌كین. من له‌واندام و تۆ له مندای، تاكو به ته‌واوی یه‌ک بن، تاكو جیهانیش بزانێت تۆ منت ناردووه و ئه‌وانت خۆش‌ویست، وه‌ک منت خۆش‌ویست.
یۆحەنا 20:17-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«تەنها بۆ ئەمان داوا ناکەم، بەڵکو بۆ ئەوانەش کە بە قسەی ئەمانەوە باوەڕم پێ دەهێنن، تاکو هەموو یەک بن، باوکە، هەروەک تۆ لە مندای و منیش لە تۆدام. با ئەوانیش لە ئێمەدا بن، تاکو جیهان باوەڕ بهێنێت کە تۆ منت ناردووە. منیش ئەو شکۆیەم داونەتێ کە تۆ بە منت داوە، تاکو ببنە یەک، وەک چۆن ئێمە یەکین. من لەواندام و تۆ لە مندای، تاکو بە تەواوی یەک بن، بۆ ئەوەی جیهان بزانێت تۆ منت ناردووە و ئەوانت خۆشویستووە هەروەک چۆن منت خۆشویستووە.