یۆحەنا 15:18-18
یۆحەنا 15:18-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شیمعون په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كی دیكه شوێنی ئیشۆع كه‌وت. چونكه ئه‌و قوتابییه له‌لای كاهینی باڵا ناسراو بوو، له‌گه‌ڵ ئیشۆع چووه خانووی كاهینی باڵا، به‌ڵام په‌تڕۆس له ده‌ره‌وه له‌لای ده‌رگاكه ڕاوه‌ستابوو. به‌ڵام قوتابییه‌كه‌ی دیكه كه كاهینی باڵا ده‌یناسی هاته ده‌ره‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كچه ده‌رگاوانه‌كه كرد و پهتڕۆسی هێنایه ژووره‌وه. كه‌نیزه ده‌رگاوانه‌كه به پهتڕۆسی وت: “تۆش له قوتابییه‌كانی ئه‌م كابرایه نیت؟” ئه‌ویش وتی: “من نیم!”. كۆیله و ڕاژه‌وانه‌كان ڕاوه‌ستابوون، ئاگریان كردبووه‌وه و خۆیان گه‌رم ده‌كرده‌وه، چونكه سه‌رما بوو، په‌تڕۆسیش له‌گه‌ڵیان وه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه.
یۆحەنا 15:18-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شیمۆن پەترۆس لەگەڵ قوتابییەکی دیکە شوێن عیسا کەوتن. لەبەر ئەوەی ئەو قوتابییە لەلای سەرۆکی کاهینان ناسراو بوو، لەگەڵ عیسا چوو بۆ کۆشکی سەرۆکی کاهینان، بەڵام پەترۆس ناچار بوو لە دەرەوە لەبەردەرگاکە ڕابوەستێت. قوتابییەکەی دیکە کە سەرۆکی کاهینان دەیناسی هاتە دەرەوە و قسەی لەگەڵ کارەکەرە دەرگاوانەکەدا کرد و پەترۆسی هێنایە ژوورەوە. کارەکەرەکە بە پەترۆسی گوت: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەم کابرایە نیت؟» گوتی: «نەخێر.» خزمەتکار و پاسەوانەکان ئاگریان کردبووەوە و ڕاوەستابوون خۆیان گەرم دەکردەوە، چونکە سەرما بوو، پەترۆسیش لەگەڵیان وەستابوو، خۆی گەرم دەکردەوە.