یۆحەنا 15:18-27
یۆحەنا 15:18-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شیمعون په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كی دیكه شوێنی ئیشۆع كه‌وت. چونكه ئه‌و قوتابییه له‌لای كاهینی باڵا ناسراو بوو، له‌گه‌ڵ ئیشۆع چووه خانووی كاهینی باڵا، به‌ڵام په‌تڕۆس له ده‌ره‌وه له‌لای ده‌رگاكه ڕاوه‌ستابوو. به‌ڵام قوتابییه‌كه‌ی دیكه كه كاهینی باڵا ده‌یناسی هاته ده‌ره‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كچه ده‌رگاوانه‌كه كرد و په‌تڕۆسی هێنایه ژووره‌وه. كه‌نیزه ده‌رگاوانه‌كه به په‌تڕۆسی وت: “تۆش له قوتابییه‌كانی ئه‌م كابرایه نیت؟” ئه‌ویش وتی: “من نیم!”. كۆیله و ڕاژه‌وانه‌كان ڕاوه‌ستابوون، ئاگریان كردبووه‌وه و خۆیان گه‌رم ده‌كرده‌وه، چونكه سه‌رما بوو، په‌تڕۆسیش له‌گه‌ڵیان وه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه. كاهینی باڵا ده‌رباره‌ی قوتابییه‌كانی و فێركردنه‌كه‌ی له ئیشۆعی پرسی. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “به ئاشكرا بۆ جیهان دوام، من هه‌رده‌م له كه‌نیشت و په‌رستگادا خه‌ڵكم فێرده‌كرد، كه هه‌میشه هه‌موو جوو لێی كۆده‌بنه‌وه. هیچم به نهێنی نه‌ووتووه. بۆچی پرس له من ده‌كه‌یت؟ له‌وانه بپرسه كه گوێیان لێبووه چیم پێیان وتووه. ئه‌وانه ده‌زانن من چیم وتووه”. كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو یه‌كێک له ڕاژه‌وانان كه له‌لای ڕاوه‌ستابوو زللـه‌یه‌كی له ئیشۆع دا و وتی: “ئاوا وه‌ڵامی كاهینی باڵا ده‌ده‌یته‌وه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌گه‌ر قسه‌ی خراپم كردووه، گه‌واهیی له‌سه‌ر خراپه‌كه بده. ئه‌گه‌ر باشیشه، بۆچی لێم ده‌ده‌یت؟” ئینجا خه‌ننه‌ن به به‌ستراوه‌یی بۆ قه‌یاپا كاهینی باڵای نارد. شیمعون په‌تڕۆسیش ڕاوه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه، پێیان وت: “تۆش له قوتابییه‌كانی ئه‌و نیت؟” ئه‌ویش نكۆڵیی كرد و وتی: “من نیم!”. یه‌كێک له كۆیله‌كانی كاهینی باڵا خزمی ئه‌وه‌بوو كه په‌تڕۆس گوێی لێكرده‌وه، وتی: “ئه‌ی له باخچه‌كه‌دا تۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بینی؟” دیسان په‌تڕۆس نكۆڵیی كرد. یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی.
یۆحەنا 15:18-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
شیمۆن پەترۆس لەگەڵ قوتابییەکی دیکە شوێن عیسا کەوتن. لەبەر ئەوەی ئەو قوتابییە لەلای سەرۆکی کاهینان ناسراو بوو، لەگەڵ عیسا چوو بۆ کۆشکی سەرۆکی کاهینان، بەڵام پەترۆس ناچار بوو لە دەرەوە لەبەردەرگاکە ڕابوەستێت. قوتابییەکەی دیکە کە سەرۆکی کاهینان دەیناسی هاتە دەرەوە و قسەی لەگەڵ کارەکەرە دەرگاوانەکەدا کرد و پەترۆسی هێنایە ژوورەوە. کارەکەرەکە بە پەترۆسی گوت: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەم کابرایە نیت؟» گوتی: «نەخێر.» خزمەتکار و پاسەوانەکان ئاگریان کردبووەوە و ڕاوەستابوون خۆیان گەرم دەکردەوە، چونکە سەرما بوو، پەترۆسیش لەگەڵیان وەستابوو، خۆی گەرم دەکردەوە. سەرۆکی کاهینان دەربارەی قوتابییەکانی و فێرکردنەکەی پرسیاری لە عیسا کرد. عیساش وەڵامی دایەوە: «بە ئاشکرا بۆ جیهان دوام، بەردەوام لە کەنیشت و پەرستگادا خەڵکم فێردەکرد، کە هەموو جولەکەکان لێی کۆدەبنەوە. هیچم بە نهێنی نەگوتووە. بۆ پرسیارم لێ دەکەیت؟ لەوانە بپرسە کە گوێیان لێبووە چیم پێیان گوتووە. ئەمانە دەزانن چیم گوتووە.» کاتێک ئەمەی فەرموو یەکێک لە خزمەتکاران کە لەلایەوە ڕاوەستابوو زللەیەکی لە عیسا دا و گوتی: «ئاوا وەڵامی سەرۆکی کاهینان دەدەیتەوە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر قسەی خراپم کردووە، شایەتی لەسەر خراپەکە بدە. ئەگەر ڕاستیشە، بۆچی لێم دەدەیت؟» ئینجا حەنا عیسای بە دەستی بەستراوەوە بۆ قەیافای سەرۆکی کاهینان نارد. شیمۆن پەترۆسیش هێشتا لەوێ ڕاوەستابوو و خۆی گەرم دەکردەوە، بۆیە لێیان پرسی: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەو نیت؟» نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر.» یەکێک لە کۆیلەکانی سەرۆکی کاهینان خزمی ئەوە بوو کە پەترۆس گوێی لێکردەوە، گوتی: «ئەی لە باخچەکەدا تۆم لەگەڵ ئەو نەبینی؟» دیسان پەترۆس نکۆڵیی کرد. دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی.