یۆحەنا 1:19-37
یۆحەنا 1:19-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر پیڵاتوس ئیشۆعی برد و دایه به‌ر قامچی. سه‌ربازه‌كان تاجێكیان له دڕک چنی و خستیانه سه‌ر سه‌ری و جلێكی ئه‌رخه‌وانییان له‌به‌ر كرد و ده‌یانووت: “سڵاو، ئه‌ی پاشای جوو!”، زللـه‌یان لێی ده‌دا. دیسان پیڵاتوس چووه ده‌ره‌وه و پێی وتن: “بۆتانی ده‌هێنمه ده‌ره‌وه تاكو بزانن من یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم!” ئیشۆع به تاجی دڕكاوی و جلی ئه‌رخه‌وانییه‌وه چووه ده‌ره‌وه، پیڵاتوس پێی وتن: “ئه‌مه كابراكه‌یه!” كاتێ كاهینانی باڵا و ڕاژه‌وانان بینییان، هاواریان كرد و وتیان: “له‌خاچی بده! له‌خاچی بده!” پیڵاتوس پێی وتن: “ئێوه بیبه‌ن و له‌خاچی بده‌ن، چونكه خراپه‌ی تێدا نابینم”. جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه: “ته‌وراتمان هه‌یه. به‌گوێره‌ی ته‌وراتمان ده‌بێت بمرێت، چونكه خۆی كردووه‌ته ڕۆڵه‌ی خودا”. كاتێ پیڵاتوس ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست زیاتر ترسا. گه‌ڕایه‌وه نێو كۆشكه‌كه و به ئیشۆعی وت: “خه‌ڵكی كوێی؟” به‌ڵام ئیشۆع هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه. پیڵاتوس پێی وت: “قسه‌م بۆ ناكه‌یت؟ نازانیت ده‌سه‌ڵاتم هه‌یه له‌خاچت بده‌م یان ئازادت بكه‌م؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه: “هه‌رگیز هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ر منه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه پێت نه‌درابێت. بۆیه ئه‌وه‌ی منی ڕاده‌ستی تۆی كردووه گوناهه‌كه‌ی مه‌زنتره”. له‌م كاته‌وه ئیتر پیڵاتوس هه‌وڵی ده‌دا ئازادی بكات، به‌ڵام جووه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئازاد بكه‌یت، دۆستی قه‌یسه‌ڕ نیت. هه‌ر كه‌سێک خۆی بكاته پاشا، به‌ره‌نگاریی قه‌یسه‌ڕ ده‌كات”. كاتێ پیڵاتوس ئه‌م قسه‌یه‌ی بیست، ئیشۆعی برده ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشت، له شوێنێک پێی ده‌ووترێ به‌ردڕێژكراو، به عیبریش گپپتا. ڕۆژی ئاماده‌كاری په‌سخه بوو، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش بوو، به جووه‌كانی وت: “ئه‌وه‌تا پاشاكه‌تان”. ئه‌وانیش هاواریان كرد: “بیبه! بیبه! له‌خاچی بده!” پیڵاتوس پێی وتن: “پاشاكه‌تان له‌خاچ بده‌م؟” كاهینانی باڵا وه‌ڵامیان دایه‌وه: “جگه له قه‌یسه‌ڕ پاشامان نییه”. ئیتر دایه ده‌ستیان تاكو له‌خاچ بدرێت. ئه‌وانیش ئیشۆعیان برد. به خۆی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، ده‌رچوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترێ “شوێنی كاسه‌سه‌ر”، به عیبریش پێی ده‌ووترێ “گاغولتا”. له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه له‌خاچیان دا، هه‌ریه‌كه له لایه‌كییه‌وه، ئیشۆعیش له‌ناوه‌ڕاست. پیڵاتوسیش ناونیشانێكی نووسی و له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی دانا، نووسرابوو: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی، پاشای جوو”. جووێكی زۆر ناونیشانه‌كه‌یان خوێنده‌وه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تێدا له‌خاچدرابوو له شار نزیک بوو. به عیبری و به یۆنانی و به لاتینی نووسرابوو. كاهینانی باڵای جووه‌كان به پیڵاتوسیان وت: “مه‌نووسه: پاشای جوو، به‌ڵكو ئه‌و خۆی وتی: من پاشای جووم!”. پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌وه‌ی نووسیومه، نووسیومه”. كاتێک سه‌ربازه‌كان ئیشۆعیان له‌خاچدا، پۆشاكه‌كانیان برد و كردیانه چوار پارچه، بۆ هه‌ر سه‌ربازێک پارچه‌یه‌ک. كراسه‌كه‌شیان برد، كراسه‌كه بێ دروومان بوو، له‌سه‌رڕا یه‌ک پارچه چنرابوو. جا به یه‌كتریان وت: “با نه‌یدڕێنین، تیروپشكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ كێ ده‌بێت”. تاكو سیپاره‌كه بێته دی كه فه‌رموویه‌تی: {پۆشاكه‌كه‌م نێوان خۆیان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م تیروپشكیان كرد} . جا سه‌ربازه‌كان ئه‌مه‌یان كرد. له‌لای خاچه‌كه‌ی ئیشۆع، دایكی و پووری و مه‌ریه‌می ژنی كلۆپا و مه‌ریه‌می مه‌گدانی ڕاوه‌ستابوون. كاتێ ئیشۆع دایكی بینی و ئه‌و قوتابییه‌ش كه خۆشیده‌ویست له‌لای ڕاوه‌ستاوه، به دایكی فه‌رموو: “خانم، ئه‌وه‌تا كوڕی تۆ”. ئینجا به قوتابییه‌كه‌شی فه‌رموو: “ئه‌وه‌تا دایكی تۆ”. ئیتر له‌و كاته‌وه قوتابییه‌كه بردییه‌وه ماڵی خۆی. دوای ئه‌مه، ئیشۆع بینی كه‌وا هه‌موو شتێک ته‌واو بوو و تاكو سیپاره‌كه بێته دی، فه‌رمووی: “تینوومه”. گۆزه‌یه‌كی پڕ له سركه دانرابوو، هه‌وریه‌كی پڕ له سركه‌یان خسته سه‌ر قامیشێک و به‌رزیان كرده‌وه بۆ ده‌می. كاتێ ئیشۆع تامی سركه‌كه‌ی كرد، فه‌رمووی: “ته‌واو بوو”. ئینجا سه‌ری دانه‌واند و ڕووحی سپارد. ئینجا جووه‌كان داوایان له پیڵاتوس كرد قاچی له‌خاچدراوان بشكێندرێت و هه‌ڵبگیردرێن، چونكه ڕۆژی ئاماده‌كاری بوو، ئه‌و شه‌ممه‌یه ڕۆژێكی مه‌زن بوو، تاكو ته‌رمه‌كان له شه‌ممه‌دا له‌سه‌ر خاچ نه‌مێنن. ئینجا سه‌ربازه‌كان هاتن و هه‌ردوو قاچی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و ئه‌وی دیكه‌یان شكاند كه له‌گه‌ڵیدا له‌خاچدرابوون. به‌ڵام كاتێ هاتنه لای ئیشۆع بینییان وا مردووه، قاچییان نه‌شكاند. به‌ڵام یه‌كێک له سه‌ربازه‌كان ڕمێكی له كه‌له‌كه‌ی دا، یه‌كسه‌ر خوێن و ئاو ده‌رچوو. ئه‌وه‌ی بینی گه‌واهیی دا، گه‌واهییه‌كه‌شی ڕه‌وایه، خۆشی ده‌زانێت كه ڕه‌وا ده‌ڵێت، تاكو ئێوه باوه‌ڕ بهێنن. چونكه ئه‌مه ڕوویدا تاكو سیپاره‌كه بێته دی كه ده‌فه‌رمووێ: {ئێسقانێكی ئه‌و ناشكێندرێت} . هه‌روه‌ها سیپاره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌فه‌مرووێ: {ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕمیان لێداوه} .
یۆحەنا 1:19-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر پیلاتۆس عیسای برد و دایە بەر قامچی. سەربازەکان تاجێکیان لە دڕک چنی و خستیانە سەر سەری و کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد. لێی دەچوونە پێشەوە، دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!» و زللەیان لێی دەدا. دیسان پیلاتۆس هاتە دەرەوە و پێی گوتن: «بۆتانی دەهێنمە دەرەوە تاکو بزانن هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم!» عیسا بە تاجی دڕکاوی و جلی ئەرخەوانییەوە هاتە دەرەوە، پیلاتۆس پێی گوتن: «ئەوە پیاوەکەیە!» کاتێک کاهینانی باڵا و پاسەوانان بینییان، هاواریان کرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!» پیلاتۆس وەڵامی دانەوە: «ئێوە بیبەن و لە خاچی بدەن، چونکە من خراپەی تێدا نابینم.» ڕابەرانی جولەکە وەڵامیان دایەوە: «تەوراتمان هەیە. بەگوێرەی تەورات دەبێت بمرێت، چونکە خۆی کردووەتە کوڕی خودا.» کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسەیە بوو زیاتر ترسا. گەڕایەوە ناو کۆشکەکە و بە عیسای گوت: «خەڵکی کوێی؟» بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە. پیلاتۆس پێی گوت: «قسەم بۆ ناکەیت؟ ئایا نازانیت دەسەڵاتم هەیە کە ئازادت بکەم یان لە خاچت بدەم؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «هیچ دەسەڵاتێکت بەسەر منەوە نییە، مەگەر لە سەرەوە پێت درابێت. لەبەر ئەوە ئەوەی منی داوەتە دەست تۆ گوناهەکەی گەورەترە.» ئیتر پیلاتۆس هەوڵی دەدا ئازادی بکات، بەڵام ڕابەرانی جولەکە هاواریان دەکرد: «ئەگەر ئەمە ئازاد بکەیت، دۆستی قەیسەر نیت. هەرکەسێک خۆی بکاتە پاشا، لە دژی قەیسەر دەدوێت.» کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسانە بوو، عیسای بردە دەرەوە و لەسەر کورسی دادوەری دانیشت، لە شوێنێک پێی دەگوترێ «بەردڕێژکراو»، کە بە عیبری پێی دەڵێن «گەباسا». ڕۆژی ئامادەکاری جەژنی پەسخە بوو، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. ئینجا پیلاتۆس بە جولەکەکانی گوت: «ئەوەتا پاشاکەتان.» ئەوانیش هاواریان کرد: «بیبە! بیبە! لە خاچی بدە!» پیلاتۆس لێی پرسین: «پاشاکەتان لە خاچ بدەم؟» کاهینانی باڵا وەڵامیان دایەوە: «جگە لە قەیسەر پاشامان نییە.» ئیتر پیلاتۆس دایە دەستیان تاکو لە خاچ بدرێت. سەربازەکانیش عیسایان برد. عیساش خاچەکەی خۆی هەڵگرت و چوو بەرەو ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا «شوێنی کاسەسەر»، بە عیبریش دەبێتە «گولگۆسا». لەوێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە خاچیان دا، هەریەکە لە لایەکییەوە، عیساش لە ناوەڕاستیان. پیلاتۆسیش تەختەیەکی لەسەر خاچەکە داکوتا کە لەسەری نووسیبوو: «عیسای ناسیرەیی، پاشای جولەکە.» جولەکەیەکی زۆر نووسراوەکەیان خوێندەوە کە بە عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونکە ئەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درابوو لە شارەوە نزیک بوو. کاهینانی باڵای جولەکە بە پیلاتۆسیان گوت: «مەنووسە: پاشای جولەکە، بەڵام بنووسە: ”خۆی گوتی من پاشای جولەکەم.“» پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئەوەی نووسیومە، نووسیومە.» کاتێک سەربازەکان عیسایان لە خاچ دا، جلەکانیان برد و کردیان بە چوار بەشەوە، هەر سەربازێک بەشێکی بەرکەوت. کراسەکەشیان برد، کراسەکە بێ دروومان بوو، لەسەرڕا یەک پارچە چنرابوو. لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: «پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی: ﴿جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد و تیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.﴾ جا سەربازەکان ئەمەیان کرد. لەلای خاچەکەی عیسا، دایکی و پووری و مریەمی ژنی کلۆپا و مریەمی مەجدەلی ڕاوەستابوون. کاتێک عیسا دایکی بینی لەگەڵ ئەو قوتابییەدا ڕاوەستاوە کە ئەم خۆشی دەویست، بە دایکی فەرموو: «ژنەکە، ئەوەتا کوڕی تۆ.» بە قوتابییەکەشی فەرموو: «ئەوەتا دایکی تۆ.» ئیتر لەو کاتەوە قوتابییەکە بردییەوە ماڵی خۆی. پاشان، لەبەر ئەوەی عیسا زانی کە هەموو شتێک تەواو بووە، هەروەها بۆ ئەوەی نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، فەرمووی: «تینوومە.» گۆزەیەکی پڕ لە سرکە دانرابوو، ئیسفەنجێکی پڕ لە سرکەیان خستە سەر لقە زوفایەک و بەرزیان کردەوە بۆ دەمی. کاتێک عیسا تامی سرکەکەی کرد، فەرمووی: «تەواو بوو.» لەدوای ئەوە سەری دانەواند و گیانی سپارد. پاشان ڕابەرانی جولەکە داوایان لە پیلاتۆس کرد قاچی لەخاچدراوان بشکێنرێن و تەرمەکانیان هەڵبگیردرێن، چونکە ڕۆژی ئامادەکاری بوو، ئەو شەممەیە ڕۆژێکی گەورە بوو، تاکو تەرمەکان لە شەممەدا لەسەر خاچ نەمێنن. ئینجا سەربازەکان هاتن و هەردوو قاچی ئەوەی یەکەم و ئەوی دیکەیان شکاند کە لەگەڵ عیسادا لە خاچ درابوون. بەڵام کاتێک هاتنە لای عیسا بینییان وا مردووە، قاچییان نەشکاند. بەڵام یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، دەستبەجێ خوێن و ئاو دەرچوو. ئەو پیاوەی ئەمەی بینی شایەتی دا، شایەتییەکەشی ڕاستە. خۆی دەزانێت کە ڕاست دەڵێت، تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن. ئەمە ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی: ﴿هیچ ئێسکێکی ئەو ناشکێنرێت!﴾ هەروەها نووسراوێکی پیرۆزی دیکەش دەفەرموێ: ﴿تەماشای ئەوە دەکەن کە ڕمیان لێداوە.﴾