لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 13:2-16 - Compare All Versions

یۆحەنا 13:2-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

جه‌ژنی په‌سخه‌ی جوو نزیكبووه‌وه‌، ئیشۆع سه‌ركه‌وت بۆ یروشلایم. له‌ په‌رستگا فرۆشیارانی مانگا و كاوڕ و كۆتری بینی، پاره‌گۆڕه‌وانیش دانیشتبوون. قامچییه‌كی له‌ گوریس دروستكرد و هه‌مووانی له‌ په‌رستگا قاو دا، كاوڕ و مانگاكان. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وانی هه‌ڵڕژاند و مێزه‌كانیان وه‌رگێڕا، به‌ كۆترفرۆشانی فه‌رموو: “ئه‌مانه‌ لێره‌ لاده‌ن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه‌ ماڵی بازرگانی!”

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 2 PNTZS

یۆحەنا 13:2-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کە جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بووەوە، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون. قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد، ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!»

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 2 KSS