یۆحەنا 18:2-25
یۆحەنا 18:2-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جووه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه و پێیان وت: “چ په‌رجوێكمان پیشان ده‌ده‌یت تاكو ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێیان فه‌رموو: “ئه‌م په‌رستگایه بڕوخێنن، به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”. جووه‌كان وتیان: “ئه‌م په‌رستگایه به چل و شه‌ش ساڵ بنیادنراوه، تۆ به سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنیته‌وه؟” به‌ڵام ئه‌و باسی په‌رستگای جه‌سته‌ی خۆی ده‌كرد. بۆیه كاتێ له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه، قوتابییه‌كانی بیریان كه‌وته‌وه كه ئه‌مه‌ی وتبوو، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به سیپاره‌كه و به‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیشۆع فه‌رمووی. كه له جه‌ژنی په‌سخه له یروشلایم بوو، زۆر كه‌س باوه‌ڕیان به ناوی هێنا، چونكه په‌رجوه‌كانیان ده‌بینی كه ده‌یكرد. به‌ڵام ئیشۆع له‌لای خۆیه‌وه متمانه‌ی پێ نه‌كردن، چونكه هه‌مووی ده‌ناسی. چونكه پێویستی به كه‌س نه‌بوو ده‌رباره‌ی مرۆڤ گه‌واهیی بۆ بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یزانی مرۆڤ چی تێدایه.
یۆحەنا 18:2-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.» ئینجا جولەکەکان گوتیان: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟» بەڵام ئەو باسی پەرستگای لەشی خۆی دەکرد. لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی گوتبوو، ئینجا باوەڕیان هێنا بە نووسراوە پیرۆزەکە و بەو قسەیەی عیسا فەرمووی. کاتێک عیسا لە جەژنی پەسخە لە ئۆرشەلیم بوو، زۆر کەس باوەڕیان بە ناوی هێنا، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینی کە دەیکرد. بەڵام عیسا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی. ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.