یۆحەنا 6:2-8 - Compare All Versions
یۆحەنا 6:2-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین به‌گوێره‌ی بێگه‌رد كردنه‌وه‌ی جوو له‌وێ دانرابوون، هه‌ریه‌كه‌ی یه‌ک تا سێ قوله‌تێنی ده‌گرت. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوپه‌كان پڕ بكه‌ن له ئاو”. ئه‌وانیش تا سه‌ر پڕیانكرد. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئێستا لێی ده‌ربهێنن و بۆ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ی ببه‌ن!” ئه‌وانیش بردییان.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 2 PNTZSیۆحەنا 6:2-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
شەش کوپەی بەردین، لەو جۆرەی کە جولەکەکان بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا، لەوێ دانرابوون، هەریەکەی هەشتا هەتا سەد و بیست لیتریان دەگرت. جا عیسا پێی فەرموون: «کوپەکان پڕ بکەن لە ئاو.» ئەوانیش کوپەکانیان هەتا سەر پڕکرد. ئینجا پێی فەرموون: «ئێستا لێی دەربهێنن و بۆ گەورەی شاییەکەی ببەن!» ئەوانیش بردیان.
هاوبەشی بکە
یۆحەنا 2 KSS