لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 19:20-24 - Compare All Versions

یۆحەنا 19:20-24 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێبوو ده‌رگاكانی داخرابوو، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ!” كه‌ ئه‌مه‌ی وت، ده‌ستی و كه‌له‌كه‌ی پیشاندان، جا قوتابییه‌كان كه‌ په‌روه‌ردگاریان بینی دڵشادبوون. ئینجا دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ! وه‌ک باوک ناردوومی، منیش ده‌تاننێرم”. كه‌ ئه‌مه‌ی وت، فووی لێكردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه‌. ئه‌وه‌ی گوناهی ڕابگرن، ڕاگیراوه‌”. به‌ڵام تۆما كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوازده‌كه‌ به‌ جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 20 PNTZS

یۆحەنا 19:20-24 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لە ناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.» بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 20 KSS