یۆحەنا 24:20-27
یۆحەنا 24:20-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆما كه یه‌كێكه له دوازده‌كه به جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو. قوتابییه‌كانی دیكه پێیان وت: “په‌روه‌ردگارمان بینی!” ئه‌ویش پێی وتن: “ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی مێخه‌كان به ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی مێخه‌كانه‌وه، ده‌ست له كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م باوه‌ڕ ناهێنم”. دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له ژووره‌وه بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!” ئینجا به تۆمای فه‌رموو: “په‌نجه‌ت بێنه ئێره و ده‌ستم ببینه، ده‌ستت بێنه و له كه‌له‌كه‌می بده. بێباوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕدار به”.
یۆحەنا 24:20-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.» لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!» ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.»