یۆحەنا 24:20-31
یۆحەنا 24:20-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆما كه یه‌كێكه له دوازده‌كه به جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو. قوتابییه‌كانی دیكه پێیان وت: “په‌روه‌ردگار‌مان بینی!” ئه‌ویش پێی وتن: “ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی مێخه‌كان به ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی مێخه‌كانه‌وه، ده‌ست له كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م باوه‌ڕ ناهێنم”. دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له ژووره‌وه بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!” ئینجا به تۆمای فه‌رموو: “په‌نجه‌ت بێنه ئێره و ده‌ستم ببینه، ده‌ستت بێنه و له كه‌له‌كه‌می بده. بێباوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕدار به”. تۆما وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی وت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندم!” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “تۆما، چونكه منت بینی باوه‌ڕت هێنا؟ به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌یانبینی و باوه‌ڕ ده‌هێنن”. ئیشۆع له‌به‌رده‌م قوتابییه‌كانی زۆر په‌رجوی دیكه‌ی كرد كه له‌م په‌رتووكه‌دا نه‌نووسراوه. به‌ڵام ئه‌مانه‌ی نووسراون تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه ئیشۆع مه‌سیحه، ڕۆڵه‌ی خودایه، تاكو به باوه‌ڕهێنان به ناوی ئه‌و ژیانتان هه‌بێت.
یۆحەنا 24:20-31 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.» لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!» ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.» تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!» عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.» عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە. بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.