یۆحەنا 22:21-25
یۆحەنا 22:21-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه تاكو دێمه‌وه، به تۆ چی؟ تۆ دوام بكه‌وه!”. ئیتر ئه‌م قسه‌یه له‌نێو برایان وا بڵاو بووه‌وه كه ئه‌و قوتابییه نامرێت. به‌ڵام ئیشۆع پێی نه‌فه‌رموو كه نامرێت، به‌ڵكو: “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت ده‌مێنێته‌وه تاكو دێمه‌وه، به تۆ چی؟”. ئـه‌مـه‌ش ئـه‌و قـوتـابـیـیـه‌یـه كـه ده‌ربـاره‌ی ئـه‌م شـتـانـه گـــه‌واهـیـی ده‌دات و ئـه‌م شـتـانـه‌ی نـووســیـوه. ئــێــمـه‌ش ده‌زانــیـن گــه‌واهـیـیـه‌كــه‌ی ڕه‌وایــــه. زۆر شتی دیكه هه‌یه ئیشۆع كردوویه‌تی ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌دوای یه‌ک بنووسرایه، وابزانم خودی جیهان جێگای ئه‌و په‌رتـووكـه نـووسـراوانـه‌ی تێدا نه‌ده‌بووه‌وه. ئامین.
یۆحەنا 22:21-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش پێی فەرموو: «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟ تۆ دوام بکەوە.» ئیتر ئەم قسەیە لەنێو برایان وا بڵاو بووەوە کە ئەو قوتابییە نامرێت. بەڵام عیسا پێی نەفەرموو کە نامرێت، بەڵکو «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟» ئەمەش ئەو قوتابییەیە کە دەربارەی ئەم شتانە شایەتی دەدات و ئەم شتانەی نووسیوە. ئێمەش دەزانین شایەتییەکەی ڕاستە. زۆر شتی دیکە هەیە عیسا کردوویەتی، ئەگەر یەک لەدوای یەک بنووسرایەتەوە، وابزانم خودی جیهان جێگای ئەو پەڕتووکە نووسراوانەی تێدا نەدەبووەوە.