لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 4:21-9

یۆحەنا 4:21-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتی به‌ره‌به‌یان، ئیشۆع له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ وه‌ستا، به‌ڵام قوتابییه‌كان نه‌یانزانی ئه‌وه‌ ئیشۆعه‌. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “كوڕینه‌، هیچ ماسیتان پێ نییه‌؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: “نه‌خێر!”. پێی فه‌رموون: “تۆڕه‌كه‌ هه‌ڵبده‌نه‌ لای ڕاستی كه‌شتیه‌كه‌، ده‌بیننه‌وه‌”. جا هه‌ڵیاندا و ئیتر له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو نه‌یانتوانی ڕایكێشنه‌وه‌. ئه‌و قوتابییه‌ی ئیشۆع خۆشیده‌ویست به‌ په‌تڕۆسی وت: “ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگاره‌!” كاتێ شیمعون په‌تڕۆس بیستی ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگاره‌، خۆی به‌ جله‌كانی داپۆشی چونكه‌ ڕووت بوو، خۆی هه‌ڵدایه‌ نێو ده‌ریاكه‌. قوتابییه‌كانی دیكه‌ به‌ كه‌شتیه‌كه‌ هاتن و تۆڕی ماسییه‌كه‌یان ڕاده‌كێشا، چونكه‌ له‌ وشكایی دوور نه‌بوون، ته‌نها دوو سه‌د گه‌ز. كاتێ دابه‌زینه‌ وشكایی، بینییان وا پشكۆ دانراوه‌ و ماسی خراوه‌ته‌ سه‌ری له‌گه‌ڵ نان.