لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:3-5 - Compare All Versions

یۆحەنا 1:3-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

پیاوێک له‌ په‌ڕیشییه‌كان هه‌بوو به‌ ناوی نیقادیمۆس، ڕا‌به‌رێكی جووه‌كان بوو. به‌ شه‌و هاته‌ لای ئیشۆع و پێی وت: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ئامۆژگارێكی له‌لای خوداوه‌ هاتوویت، چونكه‌ كه‌س ناتوانێت ئه‌و نیشانانه‌ بكات كه‌ تۆ ده‌یكه‌یت، ئه‌گه‌ر خودای له‌گه‌ڵ نه‌بێت”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌دایک نه‌بێته‌وه‌، ناتوانێت پاشایه‌تیی خودا ببینێت”. نیقادیمۆس پێی وت: “مرۆڤ كه‌ پیر بێت چۆن ده‌توانێت له‌دایكبێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێته‌وه‌ سكی دایكی و له‌دایكبێته‌وه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر یه‌كێک له‌ ئاو و له‌ ڕووح له‌دایک نه‌بێت، ناتوانێت بچێته‌ نێو پاشایه‌تیی خودا.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 PNTZS

یۆحەنا 1:3-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پیاوێک لە فەریسییەکان هەبوو بە ناوی نیقۆدیمۆس، یەکێک بوو لە ڕابەرانی جولەکە. بە شەو هاتە لای عیسا و پێی گوت: «ڕابی، دەزانین تۆ مامۆستایەکی لەلای خوداوە هاتوویت، چونکە کەس ناتوانێت ئەو پەرجووانە بکات کە تۆ دەیکەیت، ئەگەر خودای لەگەڵ نەبێت.» عیساش وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لەدایک نەبێتەوە، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت.» نیقۆدیمۆس پێی گوت: «مرۆڤ کە پیر بێت چۆن دەتوانێت لەدایک بێت؟ خۆ دیسان ناتوانێت بچێتەوە سکی دایکی و لەدایک بێتەوە!» عیسا وەڵامی دایەوە: «ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەگەر یەکێک لە ئاو و لە ڕۆحی پیرۆز لەدایک نەبێت، ناتوانێت بچێتە ناو شانشینی خودا.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 3 KSS