یۆحەنا 10:3-21
یۆحەنا 10:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “تۆ ڕابیێكی ئیسڕائیلیت و ئه‌مانه‌ش نازانیت! ڕه‌وا ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ده‌یڵێین و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش گه‌واهیمان په‌سه‌ند ناكه‌ن. باسی شته زه‌مینییه‌كانم بۆتان كرد و باوه‌ڕ ناهێنن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌هێنن ئه‌گه‌ر باسی شته ئاسمانییه‌كانتان بۆ بكه‌م؟ كه‌س سه‌رنه‌كه‌وتووه بۆ ئاسمان جگه له‌وه‌ی له ئاسمان دابه‌زیوه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه له ئاسماندایه. وه‌ک مووشێ له بیاباندا ماره‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، ئاواش ده‌بێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رز بكرێته‌وه، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه خودا وه‌ها جیهانی خۆش‌ویست، ته‌نانه‌ت ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی به‌ختكرد، تاكو هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت له‌ناونه‌چێت، به‌ڵكو ژیانی جاویدانیی هه‌بێت. چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارده جیهان تاكو جیهان حوكم بدات، به‌ڵكو تاكو به‌هۆیه‌وه جیهان ڕزگار بكات. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت حوكم نادرێت، ئه‌وه‌ش كه باوه‌ڕ ناهێنێ ئه‌وا حوكم دراوه، چونكه باوه‌ڕی به ناوی ڕۆڵه تاقانه‌كه‌ی خودا نه‌هێناوه. ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكییه‌كه هاته جیهان و خه‌ڵک تاریكییان له ڕووناكییه‌كه زیاتر خۆش‌ویست، چونكه كرده‌وه‌كانیان خراپ بوو. چونكه هه‌ر كه‌سێک خراپه بكات ڕقی له ڕووناكییه‌كه‌یه و نایه‌ته لای ڕووناكییه‌كه، نه‌وه‌ک كرده‌وه‌كانی ئاشكرا بن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕوات، دێته لای ڕووناكییه‌كه، تاكو ده‌ربكه‌وێت كه كرده‌وه‌كانی له خوداوه كراون”.
یۆحەنا 10:3-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ مامۆستایەکی ئیسرائیلی و ئەمانەش نازانیت؟ ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەوەی دەیزانین دەیڵێین و ئەوەی دەیبینین شایەتی بۆ دەدەین، ئێوەش شایەتیمان قبوڵ ناکەن. باسی شتە زەمینییەکانم بۆتان کرد و باوەڕ ناکەن، ئیتر چۆن باوەڕ دەکەن ئەگەر باسی شتە ئاسمانییەکانتان بۆ بکەم؟ کەس سەرنەکەوتووە بۆ ئاسمان جگە لەوەی لە ئاسمان هاتووەتە خوارەوە، کە ئەویش کوڕی مرۆڤە. هەروەک مو‌سا لە چۆڵەوانی مارەکەی بەرزکردەوە، ئاواش دەبێ کوڕی مرۆڤ بەرز بکرێتەوە، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەبێت.» لەبەر ئەوەی خودا ئەوەندە جیهانی خۆش‌ویست، تەنانەت کوڕە تاقانەکەی بەختکرد، تاکو هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت لەناو نەچێت، بەڵکو ژیانی هەتاهەتایی هەبێت، چونکە خودا کوڕەکەی نەناردە جیهان تاکو جیهان حوکم بدات، بەڵکو تاکو جیهان بەوەوە ڕزگاری ببێت. ئەوەی باوەڕی پێ بهێنێت حوکم نادرێت، بەڵام ئەوەی باوەڕ ناهێنێت ئەوا حوکم دراوە، چونکە باوەڕی بە ناوی کوڕە تاقانەکەی خودا نەهێناوە. ئەمەش حوکمەکەیە: ڕووناکییەکە هاتە جیهان بەڵام خەڵک لە جیاتی ڕووناکییەکە تاریکییەکەیان خۆش‌ویست، چونکە کردەوەیان خراپ بوو. لەبەر ئەوەی هەرکەسێک خراپە بکات ڕقی لە ڕووناکییەکەیە و نایەتە لای ڕووناکییەکە، نەوەک کردەوەکانی ئاشکرابێت. بەڵام ئەوەی بەگوێرەی ڕاستی دەڕوات، دێتە لای ڕووناکییەکە، تاکو دەربکەوێت کە کردەوەکانی لە خوداوەیە.