یۆحەنا 1:5-5
یۆحەنا 1:5-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌وه جه‌ژنێكی جووه‌كان هه‌بوو و ئیشۆع سه‌ركه‌وته یروشلایم. له یروشلایم له‌لای ده‌روازه‌ی كاوڕ گۆماوێک هه‌بوو به عیبری پێیان ده‌ووت بتحه‌سدا، پێنج هه‌یوانی هه‌بوو. له‌وێ جه‌ماوه‌رێكی زۆر ڕاكشابوون، نه‌خۆش و كوێر و شه‌ل و گۆج، چاوه‌ڕێی جوڵانی ئاوه‌كه بوون، چونكه هه‌ندێک جار فریشته‌یه‌ک بۆ گۆمه‌كه داده‌به‌زی و ئاوه‌كه‌ی ده‌جوڵاند، جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بچووبووایه نێو گۆمه‌كه، له هه‌ر نه‌خۆشییه‌ک هه‌یبووایه چاک ده‌بووه‌وه. كابرایه‌ک له‌وێ بوو سی و هه‌شت ساڵ نه‌خۆش بوو.
یۆحەنا 1:5-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش ماوەیەک لە کاتی جەژنێکی جولەکەدا، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم. لە ئۆرشەلیم لەلای دەروازەی مەڕ حەوزێک هەبوو بە عیبری پێیان دەگوت بێت‌حەسدا، بە دەوریدا پێنج ڕێڕەوی سەر داپۆشراو هەبوو کە هەردوو لایان بە کۆڵەکە گیرابوون. لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، [چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون، چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.] کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو.