یۆحەنا 22:5-29
یۆحەنا 22:5-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه باوک كه‌س حوكم نادات، به‌ڵكو هه‌موو حوكمدانی داوه‌ته ڕۆڵه، تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی گوێ له قسه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕ بهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی جاویدانی ده‌بێت و نایه‌ته حوكمدان، به‌ڵكو له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: كاتێک دێت كه ئێستایه، كاتێک مردووان ده‌نگی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌بیستن، گوێگرانیش ده‌ژین. چونكه وه‌ک باوک ژیانی له خۆیدا هه‌یه، به ڕۆڵه‌شی داوه ژیانی له خۆیدا هه‌بێت. ده‌سه‌ڵاتی حوكمدانیشی پێی داوه، چونكه ئه‌و ڕۆڵه‌ی مرۆڤه. له‌مه سه‌رسام مه‌بن، چونكه كاتێک دێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌نێو گۆڕدان ده‌نگی ده‌بیستن و ئه‌وانه‌ی كرداری چاكیان كردووه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ژیان ده‌رده‌چن، ئه‌وانه‌ش كه كرداری خراپیان كردووه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی حوكمدان.
یۆحەنا 22:5-29 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی. «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە، چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت. دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە. «لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن.