یۆحەنا 39:5-47
یۆحەنا 39:5-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سیپاره‌كان بپشكنن، چونكه ده‌زانن ژیانی جاویدانی بۆ ئێوه تێدایه. ئه‌وانه‌ش گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتانه‌وێ بێنه لام تاكو ژیانتان هه‌بێت. من شكۆ له خه‌ڵک په‌سه‌ند ناكه‌م. به‌ڵام ئێوه‌م ناسی كه خۆشویستنی خوداتان له دڵدا نییه. به ناوی باوكمه‌وه هاتووم، په‌سه‌ندیشم ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكی دیكه به ناوی خۆیه‌وه بێت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن. چۆن ده‌توانن باوه‌ڕ بهێنن ئه‌گه‌ر شكۆ له یه‌كتری وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و شكۆیه‌ی له تاكه خوداوه‌یه داوا ناكه‌ن؟ وا مه‌زانن من له‌لای باوک سكاڵاتان لێ ده‌كه‌م. یه‌كێک هه‌یه سكاڵاتان لێ بكات، كه مووشێیه، ئه‌وه‌ی هیواتان پێیه‌تی. چونكه ئه‌گه‌ر بڕواتان به مووشێ بكردایه، بڕواتان به منیش ده‌كرد، چونكه له باره‌ی منه‌وه نووسیویه‌تی. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیش به په‌رتووكه‌كانی ئه‌و نه‌كه‌ن، چۆن باوه‌ڕ به وته‌كانی من ده‌كه‌ن؟”
یۆحەنا 39:5-47 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن، بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت. «من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم. بەڵام ئێوەم ناسی کە خۆشەویستی خوداتان لە دڵدا نییە. بە ناوی باوکمەوە هاتووم، پێشوازیم لێ ناکەن، بەڵام ئەگەر یەکێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە بێت، پێشوازی لێدەکەن. چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟ «وا مەزانن من لەلای باوک سکاڵاتان لێ دەکەم. یەکێک هەیە سکاڵاتان لێ بکات، کە موسایە، ئەوەی هیواتان پێیەتی. ئەگەر باوەڕتان بە مو‌سا بکردایە، باوەڕتان بە منیش دەکرد، چونکە لەبارەی منەوە نووسیویەتی. ئەگەر باوەڕیش بە نووسراوی ئەو نەکەن، چۆن باوەڕ بە وتەکانی من دەکەن؟»