یۆحەنا 6:5-9
یۆحەنا 6:5-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع ئه‌م كابرایه‌ی بینی پاڵكه‌وتووه و زانی ماوه‌یه‌كی درێژه وایه، پێی فه‌رموو: “ده‌ته‌وێ چاكبیته‌وه؟” نه‌خۆشه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: “گه‌وره‌م، كاتێ ئاوه‌كه ده‌جوڵێت كه‌سم نییه بمخاته نێو گۆمه‌كه. كاتێكیش دێم، یه‌كێكی دیكه پێش من ده‌چێته نێوی”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “هه‌سته! نوێنه‌كه‌ت هه‌ڵگره و ڕێ بكه” یه‌كسه‌ر كابرا چاكبووه‌وه، نوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ڕێی كرد. ئه‌و ڕۆژه‌ش شه‌ممه بوو.
یۆحەنا 6:5-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟» نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم، کاتێک ئاوەکە دەجوڵێت، کەسم نییە بمخاتە ناو حەوزەکەوە. هەروەها کاتێکیش هەوڵ دەدەم بڕۆم، یەکێکی دیکە پێش من دەچێتە ناوی.» عیساش پێی فەرموو: «هەستە! نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ!» دەستبەجێ کابرا چاک بووەوە، نوێنەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت. ئەو ڕۆژەش شەممە بوو،