یۆحەنا 35:6-44
یۆحەنا 35:6-44 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “منم نانی ژیان. ئه‌وه‌ی بێته لام هه‌رگیز برسیی نابێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕم پێ بهێنێت هه‌رگیز تینووی نابێت. به‌ڵام پێم وتن: منتان بینی و باوه‌ڕیش ناهێنن. هه‌ر كه‌سێک باوک ده‌یداته من دێته لام، ئه‌وه‌ش بێته لام، ده‌ری ناكه‌م. چونكه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم، نه‌ک تاكو به خواستی خۆم بكه‌م، به‌ڵكو خواستی ئه‌وه‌ی ناردوومی. ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌وه‌یه كه ناردوومی: هه‌ر كه‌سێكی پێداوم نه‌یدۆڕێنم، به‌ڵكو له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه خواستی باوكم ئه‌مه‌یه: هه‌ر كه‌سێک ڕۆڵه ببینێت و باوه‌ڕی پێ بهێنێت ژیانی جاویدانیی ده‌بێت، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه”. جووه‌كان بۆڵه‌بۆڵیان له‌سه‌ر ده‌كرد، چونكه فه‌رمووی: “منم ئه‌و نانه‌ی له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه”. وتیان: “ئه‌مه ئیشۆعی كوڕی یۆسپ نییه، كه باوک و دایكی ده‌ناسین؟ چۆن ده‌ڵێت له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوم؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “له نێو خۆتان بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن. كه‌س ناتوانێت بێته لام ئه‌گه‌ر باوک ڕاینه‌كێشێت، ئه‌وه‌ی ناردوومی، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه.
یۆحەنا 35:6-44 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت. بەڵام پێم گوتن، منتان بینیوە و باوەڕیش ناهێنن. هەرکەسێک باوکم دەیداتە من دێتە لام، ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەریناکەم. من لە ئاسمانەوە دابەزیوم، نەک بۆ ئەوەی خواستی خۆم ئەنجام بدەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی. ئەمەش خواستی ئەوەیە کە منی ناردووە، هیچ کەسێک لەوانە لەدەست نەدەم کە پێی داوم، بەڵکو لە ڕۆژی دواییدا زیندوویان دەکەمەوە. خواستی باوکم ئەمەیە: هەرکەسێک تەماشای کوڕەکە بکات و باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی دەبێت، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.» جولەکەش دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن، چونکە فەرمووی: «منم ئەو نانەی لە ئاسمانەوە دابەزیوە.» گوتیان: «ئەمە عیسای کوڕی یوسف نییە، کە دایک و باوکی دەناسین؟ ئێستا چۆن دەڵێت ”لە ئاسمانەوە دابەزیوم“؟» عیساش وەڵامی دانەوە و پێی گوتن: «لەناو خۆتاندا بۆڵەبۆڵ مەکەن. کەس ناتوانێت بێتە لام ئەگەر باوک ڕاینەکێشێت، ئەوەی ناردوومی، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.