یۆحەنا 54:6-63
یۆحەنا 54:6-63 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه ژیانی جاویدانی هه‌یه، منیش له ڕۆژی دوایی هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه. چونكه جه‌سته‌م خۆراكی ڕه‌وایه و خوێنیشم خواردنه‌وه‌ی ڕه‌وایه. ئه‌وه‌ی جه‌سته‌م بخوات و خوێنم بخواته‌وه له مندا جێگیر ده‌بێت و منیش له ئه‌ودا. وه‌ک باوكی زیندوو ناردوومی، منیش به باوک زیندووم، ئاواش ئه‌وه‌ی من بخوات به‌هۆی من ده‌ژیێت. ئه‌مه ئه‌و نانه‌یه كه له ئاسمانه‌وه دابه‌زیوه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی باوباپیران خواردیان و مردن. ئه‌وه‌ی له‌م نانه بخوات تاهه‌تایه ده‌ژیێت”. ئه‌مانه‌ی له كه‌نیشتێكدا فه‌رموو، كه له كپه‌ڕناخوم ئامۆژگاریی ده‌كرد. زۆر له قوتابییه‌كانی كه گوێیان لێ‌بوو، وتیان: “ئه‌م قسه‌یه گرانه! كێ ده‌توانێت وه‌ریبگرێت؟” ئیشۆع له دڵی خۆیدا زانی قوتابییه‌كانی به‌هۆی ئه‌مه‌وه بۆڵه‌بۆڵ ده‌كه‌ن، پێی فه‌رموون: “ئه‌مه ساتمه‌تان پێ ده‌كات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ببینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ به‌رزبێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌كه‌مجار لێی‌بوو! ڕووح ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته هیچ كه‌ڵكی نیه. ئه‌و قسانه‌ی پێتان ده‌ڵێم ڕووح و ژیانن.
یۆحەنا 54:6-63 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە ژیانی هەتاهەتایی هەیە، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە، چونکە جەستەم خۆراکی ڕاستەقینەیە و خوێنیشم خواردنەوەی ڕاستەقینە. ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە بە منەوە پەیوەست دەبێت و منیش بەوەوە. وەک باوکی زیندوو ناردوومی، منیش بەو باوکە زیندووم، ئاواش ئەوەی لە جەستەی من بخوات بەهۆی منەوە دەژیێت. ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، نەک وەکو ئەوەی باوباپیران خواردیان و مردن. ئەوەی لەم نانە بخوات هەتاهەتایە دەژیێت.» عیسا ئەمانەی لە کاتێکدا فەرموو کە لە کەنیشتی کەفەرناحومدا خەریکی فێرکردنی خەڵک بوو. کاتێک زۆرێک لە قوتابییەکان گوێیان لەو فەرمایشتەی عیسا بوو، گوتیان: «ئەم قسەیە گرانە! کێ دەتوانێت وەریبگرێت؟» عیسا لە دڵی خۆیدا زانی قوتابییەکانی بەهۆی ئەمەوە بۆڵەبۆڵ دەکەن، پێی فەرموون: «ئایا ئەمە دەبێتە هۆی ساتمەکردنتان؟ ئەی ئەگەر ببینن کوڕی مرۆڤ بەرزبێتەوە بۆ ئەو شوێنەی یەکەم جار لێی بوو؟! ڕۆحی پیرۆز ژیان دەدات، بەڵام جەستە بە کەڵک نایەت. ئەو قسانەی پێم گوتن ڕۆح و ژیانن.