یۆحەنا 1:7-6
یۆحەنا 1:7-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ئه‌مه ئیشۆع به گلیلا‌دا ده‌گه‌ڕا و نه‌یده‌ویست له ئیهوود بگه‌ڕێ، چونكه جووی ئه‌وێ هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن. جه‌ژنی كهپرهشینهی جوو نزیک بوو، براكانی پێیان وت: “ئێره به‌جێبهێڵه و بڕۆ ئیهوود، تاكو قوتابییه‌كانی خۆشت كاره‌كانت ببینن كه تۆ ده‌یكه‌یت. چونكه كه‌س به شاراوه شتێک ناكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئاشكرا بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م شتانه ده‌كه‌یت، خۆت پیشانی جیهان بده”. چونكه براكانیشی باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو. ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “جارێ كاتم نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌رده‌م كاتی ئێوه گونجاوه.
یۆحەنا 1:7-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای ئەمانە عیسا بە جەلیلدا دەگەڕا و نەیدەویست لە یەهودیا بگەڕێ، چونکە ڕابەرانی جولەکەی ئەوێ هەوڵیان دەدا بیکوژن. کاتێک جەژنی کەپرەشینەی جولەکەش نزیک بووەوە، براکانی پێیان گوت: «ئێرە بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ناوچەی یەهودیا، تاکو قوتابییەکانی خۆشت کارەکانت ببینن کە تۆ دەیکەیت، هیچ کەسێک بە نهێنی شتێک ناکات ئەگەر بیەوێت ئاشکرابێت. ئەگەر ئەم شتانە دەکەیت، خۆت پیشانی جیهان بدە.» براکانی وایان پێ گوت، چونکە تەنانەت ئەوانیش باوەڕیان پێی نەدەکرد. عیساش پێی فەرموون: «جارێ کاتم نەهاتووە، بەڵام هەردەم کاتی ئێوە گونجاوە.