لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 1:8-11

یۆحەنا 1:8-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام ئیشۆع چووه‌ كێوی زه‌یتوون. له‌ به‌ره‌به‌یاندا له‌ په‌رستگادا ئاماده‌بوو، هه‌موو گه‌ل هاتنه‌ لای و ئه‌ویش دانیشت و ئامۆژگاریی كردن. ته‌وراتزانه‌كان و په‌ڕیشییه‌كان ژنێكیان هێنایه‌ لای كه‌ له‌ كاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، كاتێ له‌ ناوه‌ڕاستدا ڕایانگرت، پێیان وت: “ڕابی، ئه‌م ژنه‌ له‌ داوێنپیسیكردندا گیراوه‌. مووشێش له‌ ته‌وراتدا ڕایسپاردووین ژنی ئاوا به‌ردباران بكرێت. تۆ چی ده‌ڵێی؟” ئه‌مه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وت، تاكو شتێكیان هه‌بێت سكاڵای لێ بكه‌ن. به‌ڵام ئیشۆع خۆی چه‌مانده‌وه‌ و به‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. كاتێ به‌رده‌وام بوون له‌ پرسكردن، هه‌ستاوه‌ و پێی فه‌رموون: “كامه‌تان بێ گوناهه‌ با یه‌كه‌م بێت به‌ردێكی تێبگرێ!”. دیسان خۆی چه‌مانده‌وه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ینووسی. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبوو، ویژدانیان سه‌ركۆنه‌ی كردن و یه‌ک له‌دوای یه‌ک ڕۆیشتن، ده‌ستپێک له‌ پیرانه‌وه‌. ئه‌وسا ئیشۆع به‌ ته‌نها مایه‌وه‌، ژنه‌كه‌ش له‌ناوه‌ڕاست. كاتێ ئیشۆع ڕاست بووه‌وه‌ له‌ ژنه‌كه‌ زیاتر كه‌سی نه‌بینی، پێی فه‌رموو: “خانم، كوا ئه‌وانه‌ی سكاڵایان لێت ده‌كرد؟ كه‌س تاوانباری نه‌كردوویت؟ وتی: “كه‌س، گه‌وره‌م”. ئیشۆع فه‌رمووی: “منیش حوكمت ناده‌م. بڕۆ ئیتر گوناه مه‌كه‌”.

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 8 بخوێنەوە

یۆحەنا 1:8-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام عیسا چوو بۆ کێوی زەیتوون. لە بەرەبەیاندا گەڕایەوە حەوشەکانی پەرستگا، هەموو خەڵک هاتنە لای و ئەویش دانیشت و دەستی کرد بە فێرکردنیان. مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان ژنێکیان هێنا کە لە کاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، لە ناوەڕاستی خەڵکەکە ڕایانگرت، پێیان گوت: «مامۆستا، ئەم ژنە لە کاتی ئەنجامدانی داوێنپیسیدا گیراوە. موساش لە تەوراتدا فەرمانی پێ کردووین ژنی ئاوا بەردباران بکرێت. تۆ چی دەڵێی؟» ئەمەیان بۆ تاقیکردنەوەی عیسا گوت، تاکو شتێکیان هەبێت سکاڵای لێ بکەن. بەڵام عیسا خۆی چەماندەوە و بە پەنجە دەستی کرد بە نووسین لەسەر زەوی. کاتێک ئەوان بەردەوام بوون لە پرسیارکردن، عیسا هەستایەوە و پێی فەرموون: «کامەتان بێ گوناهە با یەکەم کەس بەردی تێبگرێت.» دیسان خۆی چەماندەوە و دەستی کردەوە بە نووسین لەسەر زەوی. ئەوانەی گوێیان لێبوو، یەک لەدوای یەک ڕۆیشتن، دەستپێک لە پیرانەوە. ئەوسا عیسا بە تەنها مایەوە، ژنەکەش لەوێ ڕاوەستابوو. عیسا ڕاستبووەوە و پێی فەرموو: «خانم، ئەوان لە کوێن؟ کەس تاوانباری نەکردیت؟» گوتی: «نەخێر گەورەم.» عیسا فەرمووی: «منیش تاوانبارت ناکەم. بڕۆ ئیتر گوناه مەکە.»]

هاوبەشی بکە
یۆحەنا 8 بخوێنەوە